بانكی ناوه‌ندی پێدانی دۆلار به بانكه‌كان زیاد ده‌كات
عێراق

بۆكس ھەواڵ ـ
بانكی ناوه‌ندی عێراق پێنجشەممە بڕیاریدا به‌پێدانی دۆلار به‌شێوه‌ی كاش به‌سه‌رجه‌م ئه‌و بانكانه‌ی كه پێشتر داواكاریان بۆئه‌و مه‌به‌سته پێشكه‌ش كردبوو.
به‌گوێره‌ی نوسراوێكی بانكی ناوه‌ندی ناوه‌ندی كه ئاڕاسته‌ی سه‌رجه م بانكه مۆڵه‌تپێدراوه‌كان كراوه تێیدا هاتوه، سه‌رجه‌م داواكاریه‌كان بۆ پێدانی دۆلار به‌كاش به‌و بانكانه‌ی داواكاری فه‌رمیان پێشكه‌ش كردبو، جێبه‌جێده‌كرێن.
بڕیاره‌كه‌ی ئه‌مڕۆی بانكی ناوه‌ندی كه ئه‌مڕۆ 11ی (كانونی دوه‌م/1)ی 2024 عه‌لی عه‌لاق پارێزگاری بانكه‌كه واژۆی له‌سه‌ركردوه، یه‌كێكی دیكه‌یه له‌ڕێكاره‌كان بۆ دابه‌زاندنی به‌های دۆلار به‌رامبه‌ر به‌دیناری عێراقی.
به‌یانی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه له‌كاتی كردنه‌وه‌ی بازاڕه‌كانی ئاڵوگۆڕی دراو له هه‌رێمی كوردستان و عێراق، به‌های 100 دۆلار به 154 هه‌زار دینار مامه‌ڵه‌ی پێوه‌كرا، به‌ڵام له‌كاتی داخستنی بازاڕ و ده‌ركردنی رێنمایی نوێ له‌لایه‌ن بانكی ناوه‌ندیه‌وه به‌های 100 دۆلار بۆ 152 هه‌زار و 300 دینار دابه‌زی.