چەند پەیامێكی بەپەلە لە سوادانیەوە

عێراق

بۆكس ھەواڵ ـ 

سەرۆکوەزیرانی عێراق رایگەیاند، "دەبێت خشتەیەک دابنرێت بۆ کۆتاییهێنان بە ئەرکی راوێژکارانی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی و بۆ سەقامگیریی عێراق گرنگە."
 
لە پانێڵێکدا لە کۆڕبەندی داڤۆس محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق رۆژی پێنجشەممە، 18-01-2024، رایگەیاند، "وڵاتەکەمان لەبەردەم زۆر بەربەستی ئابووری و سیاسییە و هەندێک لە ئاژانسە میدیاییەکان وێنەیەکی راستەقینەی عێراق نیشان نادەن."
 
سەبارەت بە هاوردەکردنی گاز و بەرهەمهێنانی لە عێراق سوودانی دەڵێت، "ئێمە وەک پێویست سوود لە گازی هاوەڵ وەرناگرین و هاوردەی دەکەین، هەرچەندە پشتبەستن تەنیا بە نەوت بۆ گەشەی ئابووری کارێکی هەڵەیە."
 
سەبارەت بە مەترسییەکانی داعش لەسەر عێراق سوودانی دڵنیاییدا و جەختیکردەوە، کە داعش لە قۆناخی خۆحەشاردانە و هێزە ئەمنییەکان چاودێرییان دەکەن، تەنیا هەندێ چەکدارن لە ئەشکەوت و ناوچە دوورەدەستەکان خۆیان دەشارنەوە و هێزە ئەمنییەکان دەستگیریان دەکەن."

608 جار خوێندراوه‌ته‌وه