سودانى پهیامێكى بهپهله بڵاودهكاتهوه
عێراق

بۆكس ھەواڵ ـ
نوسینگهى سهرۆك وهزیرانى عێراق پهیامێكى بهپهله بڵاودهكاتهوهو ئاشكرایدهكات، خشتەی کاتی دیاریکراو بۆ کۆتاییهێنان بەئەرکی سەربازیی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی دژ بەداعش لەعێراق دادەڕێژرێت.
لهڕاگهیهنراوێكدا نوسینگەی محەممەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق ڕایگهیاندوه، "بەپاڵپشتیی سودانی، کارەکانی لیژنەی باڵای هاوبەشی سەربازیی نێوان عێراقو هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژ بەداعش بەسەرۆکایەتیی ئەمریکا بۆ پێداچونەوە بەئەرکی سەربازیی هاوپەیمانان، دوای سەرکەوتنی عێراق بەسەر بەهێزترین گروپە تیرۆریستییەکانی جیهان دەستیانپێکرد".
ئهوهش هاتوه، "پسپۆڕە سەربازییەکان ئەرکی کۆتاییهێنان بەئەرکە سەربازییەکەی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژ بەداعش، دوای دەیەیەک لەکارکردنو ئەو سەرکەوتنە گەورەیەی بەهەماهەنگی لەگەڵ هێزە ئەمنیو سەربازییەکانی عێراق لەدژی داعش بەدەستدەهات لەئەستۆ دەگرن".
باسى لهوهشكردوه، "دوای کۆبونەوەکەی ئەمڕۆ؛ کارەکانی ئەو لیژنە باڵایە لەسەر ئاستی سێ گروپی کار دەستپێدەکەن کە بریتین لەئاستی مەترسیو هەڕەشەکانی داعش، پێداویستیی ئۆپەراسیۆنەکانو بەهێزکردنی توانا سەربازییەکانی هێزە ئەمنییەکان عێراق".
ههر لهو ڕاگهیهنراوهدا باس لهوهشكراوه، "لەچوارچێوەی ئەم پێداچونەوەیەدا، خشتەی کاتی دیاریکراو بۆ کۆتاییهێنان بەئەرکی سەربازیی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژ بەداعش دادەڕێژرێتو دواتر هەنگاو دەنرێت بۆ پەیوەندییە ئەمنییە دوو قۆڵییەکانی نێوان عێراقو ئەمریکاو ئەو وڵاتانەی لەهاوپەیمانییەکەدا بەشدارن".
بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکە، "لایەنەکان پابەند دەبن بەڕێککەوتنە ستراتیژییەکەی ساڵی 2008ی نێوان عێراقو ئەمریکا، ڕاوێژکارانی هاوپەیمانان لەقۆناغی دانوستان لەسەرتاسەری وڵات پارێزراو دەبنو ڕێگری دەکرێت لەپەرەسەندنی گرژییەکان".
لەبەشێکی راگەیەندراوەکەدا هاتوە، سودانى سوپاسى خۆی بۆ هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژ بەداعش بۆ ئەو هاوکارییە سەربازییانەی پێشکەشی عێراقی کردن لەشەڕی دژ بەداعش، دەربڕیوهو هەروەها خواستی عێراقى بۆ هەنگاونان بۆ پەیوەندییە دووقۆڵییەکان لەگەڵ هەموو وڵاتانی هاوپەیمان دوپاتکردۆتهوه.
ئەم کۆبونەوەیە لەکاتێکدایە، لەدوای شەڕی حەماسو ئیسرائیل لەسهرهتاى مانگى 10ى ساڵى ڕابردوهوه زیاتر لە 120 جار لەعێراقو سوریا لەلایەن گروپە چەکدارەکانهوه كه خۆیان بەمقاوەمەی ئیسلامی لەعێراق ناساندووە، هێرشکراوەتەسەر هێزەکانی هاوپەیمانان بەسەرۆکایەتیی ئەمریکاو ئەمریکاش وەکو تۆڵەکردنەوەیەک بۆ ئەو هێرشانەی دەکرێنەسەر هێزەکانی لەعێراقو سوریا، چەندجارێک بنکەو کۆگاکانی ئەو گروپانەی بۆردومانکردوەو بەهۆیەوە دەیان چەکدار کوژراوو برینداربون؛ بۆیە لەنێوخۆی عێراق فشارێکی زۆر لەسودانی دەکرێت بۆ ئەوەی کۆتایی بەئەرکە سەربازییەکەی هاوپەیمانان بەسەرۆکایەتیی ئەمریکا بهێنێت.