بەنزینی سوپەر و محسن بەکارتی ئەلکترۆنی دابەشدەکرێت

عێراق
211 جار خوێندراوه‌ته‌وه

بۆكس ھەواڵ ـ

وەزارەتی نەوتی عێراق دابەشکردنی هەردوو جۆری بەنزینی محەسەن و سۆپەری بەشێوەی پارەدانی ئەلکترۆنی ڕاگەیاند،

لە بلاوکراوەیەکدا وەزارەتی نەوتی عێراق ئاماژە بەوەدەکات، کۆمپانیای دابەشکردنی نەوت و گاز و سووتەمەنی، لەمەودوا لەسەرجەم پارێزگاکاندا سووتەمەنی جۆری ( محەسەن – سوپەر ) بەشێوەی پارەدانی ئەلکترۆنی  POSلە سەرجەم پارێزگاکان لە سبەینێ هەینی 22ی ئازاری 2024 دەستپێدەکات.

حسێن تالیب بەڕێوەبەری گشتی کۆمپانیای دابەشکردنی بەرهەمە نەوتییەکان ڕایگەیاند، پڕۆسەی دابینکردنی سووتەمەنی بۆ ئۆتۆمبێل بە هەردوو جۆری بەنزین (محسن و سوپەر) لە بەغدا و سەرجەم پارێزگاکان، ئاماژەیە بۆ ئەوەی ئەم سیستمی ئەلکترۆنییە سەرکەوتو بووە و لە ئایندەشدا سەرجەم بەرهەمە نەوتی و سووتەمەنییەکان دەکرێنە کارتی ئەلکترۆنی.