نوێترین زانیاری لەسەر دابەشكردنی موچەی مانگی چوار گەیشت
عێراق
1563 جار خوێندراوهتهوه
بۆكس ھەواڵ ـ
ئەندامێکی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق رایگەیاند" چاوەڕوان دەكرێت لە چەند رۆژی داهاتودا موچەی موچەخۆرانی هەرێم لەلایەنبەغداوە بنێردرێت".
لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا، ئەمڕۆ شەممە د. نەرمین مەعروف، ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق، بە میدیای یەكێتی راگەیاندووە"لەگەڵ ئەوەی ماوەی ٢٠ رۆژە وەزارەتی دارایی هەرێم لیستی موچەخۆرانی بۆ دارایی عیراق ناردوە، لەئێستادا وردبینی لیستیموچەخۆرانی هەرێم لەلایەن وەزارەتی دارایی عیراقەوە تەواوبوە و چاوەڕوان دەکرێت لە چەند رۆژی داهاتودا موچەی موچەخۆرانی هەرێمبنێردرێت."
پێشبینی دەکرێت سبەی یەک شەممە یان دوو شەممە وەزارەتی دارایی عێراق بڕە پارەی مووچەی هەرێم بخاتە سەر هەژماری بانکیوەزارەتی دارایی هەرێم.
ھاوكات ھەر ئەمڕۆ جەمال کۆچەر ئەندامی پەرلەمانی عێراق و ئەندامی لیژنەی دارایی رایگەیاند" هۆكاری دواكەوتنی ناردنی موچەی مانگینیسان لەلایەن بەغداوە پەیوەندی بە رادەست نەكردنی داهاتی نانەوتی و دەستپێ نەكردنی بەبانكیكردنی موچەی موچەخۆرانی هەرێمەوەهەیە".