سەرۆككۆماری ئێران سەردانی بەغدا و هەرێم دەكات

عێراق
370 جار خوێندراوه‌ته‌وه

بۆكس ھەواڵ ـ 

سەرچاوەیەكی نزیك لە سەرۆكایەتی كۆماری ئیسلامیی ئێران بە میدیایەكی عێراقی رایگەیاندووە، بڕیارە ئیبراهیم ڕەئیسی سەرۆك كۆماریئێران كۆتایی ئەم مانگە یان سەرەتای مانگی حوزەیرانی داهاتوو سەردانی بەغدای پایتەختی عێراق بكات.

ئەو سەرچاوەیە كە نەیویست ناوی ئاشكرا بكرێت، بە بەغداد ئەلیەوم ی ڕاگەیاندووە،بەپێی ڕێككەوتنی سەرەتایی نێوان تاران و بەغدا،ئیبراهیم ڕەئیسی سەرۆك كۆماری ئێران لە كۆتایی ئەم مانگە یان سەرەتای مانگی حوزەیرانی داهاتوو سەردانی عێراق دەكات”.

بەگوێرەی ئەو سەرچاوەیە،ڕەئیسی سەردانی بەغدا دەكات و لەگەڵ بەرپرسانی باڵای عێراق كۆدەبێتەوە، دواتر دەچێت بۆ سەردانیمەزارگە پیرۆزەكانی نەجەف و كەربەلا”.

لە درێژەی قسەكانیدا گوتیشی: "دوای تەواوكردنی خشتەی سەردانەكەی خۆی لە بەغدا و سەردانی مەزارگە پیرۆزەكان، بەرەو هەولێریپایتەختی هەرێمی كوردستان دەڕوات و لەگەڵ بەرپرسانی كورد كۆدەبێتەوە".

ئەو سەرچاوە ئێرانییە لە وەڵامی پرسیارێكدا كە ئایا ئەمە دوا وادەی سەردانەكە بووە، وەڵامی داوەتەوە، دەڵێتبەپێی ڕێككەوتنیسەرەتایی، بەڵێ و پێناچێت شتێكی نوێ ڕووبدات كە ئەم وادەیە بگۆڕێت”.