داهاتى نەوتى عێراق لەمانگى رابردوودا زیاتر لە هەشت ملیار دۆلار بووە

عێراق

بۆكس هەواڵ ـ

وەزارەتی نەوتى عێراق داهاتى کۆی گشتی هەناردەکردنی نەوتی بۆ مانگی نیسانی راگەیاند کە داهاتەکەى هەشت ملیار و 92 ملیۆن دۆلار بووە.

بەگوێرەى ئاماری کۆمپانیای بەبازاڕکردنی نەوتی عێراق )سۆمۆ(بڕی هەناردەی نەوتی خاو (102) ملیۆن و (386) هەزار و (818) بەرمیل بووە.

ئاماژە بەوە کراوە کۆی گشتیی هەناردەکراوی نەوتی خاو لە کێڵگە نەوتییەکانی ناوەڕاست و باشووری عێراق (100) ملیۆن و (921) هەزار و (250) بەرمیل بووە.

هەروەها ئەوە خراوەتەڕوو، تێکڕاى یەک بەرمیل نەوتى خاو لەمانگى رابردوودا بە 79 دۆلار و چوار سەنت فرۆشراوە.

داهاتى فرۆشتنى نەوتى خاوى عێراق بڕەکەى هەشت ملیار و 92 ملیۆن و 654 هەزار دۆلار بووە.

رێکخراوى وڵاتانى هەناردەکارى نەوت(ئۆپێک) رۆژى دووى حوزەیران کۆدەبێتەوە، عێراق و چەند وڵاتێکى دیکەى ئەندامى رێکخراوەکە داوایانکردووە پشکى بەرهەمهێنانیان زیاد بکەن.

532 جار خوێندراوه‌ته‌وه