باڵیۆزی ئەمەریكا: هێرشەكان توانای عێراق لاواز دەكات
عێراق
680 جار خوێندراوهتهوه
بۆكس هەواڵ ـ
باڵیۆزی ئەمەریكا لە عێراق رایگەیاند، سەركۆنەی هێرشەكانی ئەم دواییەی كۆمپانیا ئەمریكی و نێودەوڵەتییەكان دەكات.
ئڵینا رۆمانۆڤسكی، باڵیۆزی ئەمەریكا لە عێراق لە راگەیەندراوێكدا لە هەژماری تایبەتی خۆی لە پلاتفۆڕمی ئێكس بڵاویكردەوە:" سەركۆنەی ئەو هێرشە توندوتیژانەی ئەم دواییەی سەر كۆمپانیا نێودەوڵەتی و ئەمریكا لە عێراق دەكەین و داوا لە حكومەتی عێراق دەكەین بە تەواوی لێكۆڵینەوە لەو كەسانە بكات كە بەرپرسیارن لە هێرشەكان و ئەوانەی بەرپرسن لەبەردەم دادگادا سزا بدرێن و رێگری لە هەر هێرشێكی داهاتوو بگرێت".
ئاماژەی بەوەشكردووە:" ئەم هێرشانە ژیان و موڵكی عێراقییەكان دەخەنە مەترسییەوە و دەتوانێت توانای عێراق لاواز بكات لە راكێشانی وەبەرهێنانی بیانیدا بۆ نێوخۆی وڵات".
ئەوەشیخستەڕوو:" ئێمە بەردەوام پابەندین بە هاوبەشی گشتگیری نێوان ئەمەریكا و عێراق بۆ بنیادنانی دەرفەت و خۆشگوزەرانی ئابووری بۆ هەموو عێراقییەكان".