جێگرەوەی پلاسخارت دیاری دەكرێت
عێراق
309 جار خوێندراوهتهوه
بۆكس هەواڵ ـ
رۆژى دووشەممە، سکرتێرى گشتیى رێکخراوى نەتەوەیەکگرتووەکان بە فەرمى شوێنگرەوەى جێنین پلاسخارت رادەگەیەنێت کە دیپلۆماتکارێکی عومانییە.
سەرچاوەیەک لە یۆنامى ڕایگەیاند، رۆژى دووشەممە، ئەنتۆنیۆ گۆتێرێس، سکرتێرى گشتیى رێکخراوى نەتەوەیەکگرتووەکان بە فەرمى محەمەد بن عەوز، نێردەى هەمیشەیى سوڵتاننشینى عومان لە نەتەوەیەکگرتووەکان، بۆ درێژەدان بە ئەرکەکانى یۆنامى لە عێراق و پڕکردنەوەى پۆستەکەى جێنین پلاسخارت رادەگەیەنێت.
دواى پێنچ ساڵ، جێنین پلاسخارت، نێردەی تایبەتیی سكرتێری گشتیی رێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ عێراق نامەی ماڵئاوایى پێشکەشکرد و لە دوای کۆتاییهاتنی ئەرکەکەی پەیامێکی بڵاوکردەوە و گوتی، نەتەوە یەکگرتووەکان عەسای سیحراوی لا نییە، هاوسەنگیی نێوان ململانێ و ئاشتیی، یاخود هەژاری و خۆشگوزەرانیی بەندە بە ئیرادەی سیاسیی وڵاتەکان.
ڕۆژی هەینی ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان بە کۆی دەنگ لەسەر داوای بەغدا بڕیاریدا لە کۆتایی ساڵی 2025 یۆنامی لە عێراق بکشێتەوە کە زیاتر لە 20 ساڵە لەم وڵاتەدایە.