عێراق بۆ ماوەی سێ مانگ بەشێك لەهێزەکانی دەخاتە حاڵەتی ئامادەباشیی تەواوەوە
عێراق

بۆكس هەواڵ ـ
وەزیرى ناوخۆی عێراق، سەرجەم هێزەکانى بەرگریى شارستانیى بۆ ماوەى سێ مانگ دەخاتە حاڵەتى ئامادەباشى پلەى 'جیم'.
وەزارەتى ناوخۆى عێراق بڵاویکردەوە، لەگەڵ بەرزبوونەوەى پلەکانى گەرما و بۆ تاوتوێکردنى رێکارە پەیڕەوکراوەکان لە لایەن بەڕێوەبەرایەتییەکانى بەرگریى شارستانى، وەزیرى ناوخۆ، بە شێوەى ڤیدیۆ کۆنفرانس لەگەڵ بەڕێوەبەرى بەرگریى شارستانیى سەرجەم پارێزگاکان کۆبووەتەوە و ئامادەکاریی بەڕێوەبەرایەتییەکان و چۆنییەتیی کۆنترۆڵکردنى رووداوەکانى ئاگرکەوتنەوە گفتوگۆیان لەبارەوەکراوە.
ئاماژەى بەوەشکردووە، وەزیرى ناوخۆ سەرجەم هێزەکانى بەرگریى شارستانیى بۆ ماوەى سێ مانگ خستووەتە حاڵەتى ئامادەباشى 'جیم-ئەوپەڕی حاڵەتی ئامادەباشیی' و جەختی لە گرنگى ئامادەباشى بەردەوامى ئۆتۆمبێلەکانى ئاگرکوژێنەوە کردووەتەوە.
هاوکات، وەزیرى ناوخۆى عێراق، بەڕێوەبەرى بەرگریى شارستانى بەسرەى لە پۆستەکەى دوورخستووەتەوە، ئەوەش دواى ئاگاداربوونى لە رەوش و ئاستى رووداوەکان و نەبوونى لێهاتوویی لە بەجێهێنانى ئەرکەکەى لەو پارێزگایە.