تەیف سامی موچەی مانگی حەوتی فەرمانبەرانی هەرێم یەکلایی دەکاتەوە
عێراق
955 جار خوێندراوهتهوه
بۆکس هەواڵ ـ
ئەندامێکی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند، لە پەرلەمان پرسیار لە تەیف سامی دەكەین لەبارەی هۆكاری دواكەوتنی موچەی فەرمانبەرانی هەرێم و موچەی مانگی حەوت یەکلایی دەکەینەوە.
د. نەرمین مەعروف، ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق لە لێدوانێکدا ڕایگەیاند، لەسەر داوای ئێمە لە لیژنەی دارایی ئەمڕۆ هەریەكە لە وەزیرانی دارایی و پلاندانان و پارێزگاری بانكی ناوەندی عێراق ئامادەی لیژنەی دارایی عێراق دەبن.
ئاماژەی بەوەشکرد، ئێمە وەك نوێنەرانی كورد لە لیژنەی دارایی پرسیار ئاراستەی تەیف سامی دەكەین لەبارەی هۆكاری دواكەوتنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان و مووچەی مانگی حەوت یەکلایی دەکەینەوە.
باسی لەوەشکرد، لەبارەی بابەتی نەبوونی پارەی كاش و چەند بابەتێكی دیكە گفتوگۆی لەگەڵ دەكەین، چونكە وەزارەتی دارایی عێراق خۆیان ئەوەیان بڵاوكردووەتەوە كە كێشەی پارەی نەختنینەیان نییە.