توركیا رێكه‌وتنی له‌گه‌ڵ عێراق بۆ كشانه‌وه له خاكی هه‌رێم ره‌تده‌كاته‌وه
عێراق
616 جار خوێندراوه‌ته‌وه
بۆکس هەواڵ ـ
سه‌رۆكایه‌تی كۆماری توركیا هه‌واڵه‌كانی سه‌باره‌ت به ڕێككه‌وتنی توركیا له‌گه‌ڵ عێراق بۆ كۆتاییهێنان به ئاماده‌بونی سه‌ربازی له‌سه‌ر خاكی عێراق ڕه‌تكرده‌وه و رایگه‌یاند، هیچ رێكه‌وتنێكی له‌وجۆره له‌نێوان به‌غدا و ئه‌نقه‌ره نه‌كراوه.
ناوه‌ندی دژه زانیاری ناڕاست له به‌شی په‌یوه‌ندییه‌كانی سه‌رۆكایه‌تی كۆماری توركیا له‌رونكردنه‌وه‌یه‌كدا بڵاویكرده‌وه، هیچ ڕاستییه‌ك له‌و تۆمه‌تانه‌دا نییه كه باس له ڕێككه‌وتنی نێوان به‌غدا و ئه‌نقه‌ره ده‌كه‌ن بۆ كۆتاییهێنان به بونی سه‌ربازی توركیا له‌سه‌ر خاكی عێراق”.
فوئاد حسێن وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق، پێنجشه‌ممه‌ی ڕابردو له كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانی هاوبه‌شدا له‌گه‌ڵ هاكان فیدان هاوتا توركه‌كه‌ی له ئه‌نقه‌ره ڕایگه‌یاند، "له‌گه‌ڵ لایه‌نی توركیا ده‌گه‌ینه هه‌ندێك لێكتێگه‌یشتن سه‌باره‌ت به كه‌مپی به‌عشیقه له باكوری شاری موسڵ، كه هێزه‌كانی توركیا ساڵانێكه له‌و كه‌مپه ئاماده‌ییان هه‌یه".