پەرلەمانی عێراق یەکەم دانیشتنی خۆی لە مانگی ڕەمەزاندا ئەنجام دەدات

عێراق

بۆکس هەواڵ ـــ

ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بڵاویکردەوە، رۆژی شەممە یەکەم دانیشتن لە مانگی رەمەزاندا بەڕێوەدەچێت و لە بەشێكیدا دەنگ بە پرۆژە یاسای هەمواری چوارەمی یاسای وەبەرهێنانی پیشەسازی لە کەرتی تایبەت و تێکەڵ دەدرێت.

بەپێی ڕاگەیەندراوی ئەنجومەنەکە، لە بەشێکی دیکەی دانیشتنەکەدا کە کاتژمێە یەکی پاشنیوەڕۆ بەڕێوەدەچێت، ڕاپۆرتی لیژنەی کاتی بۆ چاودێریکردنی موڵکی دەوڵەت دەخوێنرێتەوە.

وێرای ئەوەی کۆمەڵێک یاسای زۆر لە ئەنجومەنی نوێنەران ماون و چاوەڕوانن لەم خولەدا دەنگیان لەسەر بدرێت، لە 17ی مانگی رابردووەوە هیچ دانیشتنێک ئەنجامنەدراوە.

564 جار خوێندراوه‌ته‌وه