هەولێرو بەغدا لەسەر سێ خاڵی سەرەکیی پرۆژەیاسای بودجەی ٢٠٢٧ ناکۆکن
کوردستان
بۆکس میدیاــــــ
ناکۆکییەکانی نێوان هەولێر و بەغدا لەسەر پرۆژەیاسای بودجەی ساڵی ٢٠٢٧ بەردەوامە و تا ئێستا هەردوو حکومەت لەسەر سێ خاڵی سەرەکیی تایبەت بە پشکی هەرێم، ڕادەستکردنی نەوت و داهاتە ناوخۆییەکان نەگەیشتوونەتە ڕێکەوتن.
دیلان غەفور، ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند؛ بەغدا پشکی هەرێمی بە ١٢.٧٪ دیاریکردووە بە بیانووی دەرکردنی ئاوارە و بیانییەکان لە ئاماری دانیشتووانی هەرێم، بەڵام کوردستان داوای١٤.١٤٪ دەکات لەسەر بنەمای دوایین سەرژمێریی گشتی.
هاوکات بەغدا داوای ڕادەستکردنی ٤٠٠ هەزار بەرمیل نەوتی ڕۆژانە دەکات، لەکاتێکدا هەرێم دەیەوێت ئەو بڕە ٢٥٠ بۆ ٢٨٠ هەزار بەرمیل بێت.
سەبارەت بە باج و گومرگیش، عێراق و ئەنجومەنی دەوڵەت بە داهاتی سیادیی هەژماری دەکەن و دەبێت بگەڕێتەوە ناوەند، بەڵام هەرێم ئەوە ڕەتدەکاتەوە. ئەم کێشانەش لە میانی میوانداریکردنی فالح ساری، وەزیری دارایی لە لیژنەکە تاوتوێ کراون.