نمه‌باران به‌شێك له ناوچه‌كانی هه‌رێم ده‌گرێته‌وه
کوردستان
بۆکس میدیاـــــــــ
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی كه‌شناسی هەرێم رایگه‌یاند، له 48 كاتژمێری داهاتودا ئاسمان په‌ڵه‌هه‌ور و نیمچه‌هه‌ور ده‌بێت. ئه‌گه‌ری نمه‌باران له ناوچه سنورییه‌كانی سلێمانی و گه‌رمیان هه‌یه، له شه‌وی یه‌كشه‌ممه‌شه‌وه بارانبارین له ناوچه شاخاوییه‌كانی باكور ده‌ستپێده‌كات و پله‌كانی گه‌رما به جێگیری ده‌مێننه‌وه.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی بڵاویكردەوە، ئه‌مڕۆ شه‌ممه ئاسمانی هه‌رێم به گشتی له نێوان په‌ڵه‌هه‌ور و نیمچه‌هه‌وردا ده‌بێت، له‌گه‌ڵ ئه‌گه‌ری نمه‌بارانی به‌یانیان له ناوچه سنورییه‌كانی ڕۆژهه‌ڵات له سلێمانی، هه‌ڵه‌بجه و گه‌رمیان. هەروەها پله‌كانی گه‌رما له هه‌ولێر 29، سلێمانی 29، دهۆك 29، هه‌ڵه‌بجه 30 و گه‌رمیان 35 پله‌ی سیلیزی ده‌بن.
بۆ سبه‌ی یه‌كشه‌ممه كه‌شوهه‌وا به جێگیری ده‌مێنێته‌وه و ئاسمان په‌ڵه‌هه‌ور و نیمچه‌هه‌ور ده‌بێت. له كاتی شه‌ودا، ئاسمانی ناوچه شاخاوییه‌كانی باكور و باكوری خۆرئاوا ده‌گۆڕێت بۆ هه‌وری ته‌واو و دوای نیوه‌شه‌و ئه‌گه‌ری ده‌سپێكردنی بارانبارین له‌و ناوچانه‌دا هه‌یه. هەروەها به‌رزترین پله‌ی گه‌رمای پێشبینیكراو له هه‌ولێر 30، سلێمانی 29، دهۆك 30 و گه‌رمیان 35 پله ده‌بێت.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی كه‌شناسی ئاماژه‌ی به‌وه‌كردوه، "نزمترین پله‌ی گه‌رما له حاجی ئۆمه‌ران تۆمار ده‌كرێت كه له نێوان 21 بۆ 22 پله‌دا ده‌بێت، و گه‌رمترین ناوچه‌ش گه‌رمیانه كه پله‌كانی گه‌رما تێیدا ده‌گاته 35 پله‌ی سیلیزی".
له وه‌رزی پایزدا، هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌وێته ژێر كاریگه‌ریی بارسته هه‌وا جیاوازه‌كان، كه ئه‌مه‌ش ده‌بێته هۆی دروستبونی نمه‌بارانی ناوه‌ناوه به‌تایبه‌ت له ناوچه شاخاوییه‌كان. ئه‌مساڵ به‌راورد به ساڵانی ڕابردو، بارانبارین زو دەستپێكرد بەڵام پله‌كانی گه‌رما له‌م مانگه‌دا تا ڕاده‌یه‌ك به به‌رزی ماونه‌ته‌وه، كه تێكڕای گه‌رما له ناوه‌نده‌كانی شار له ده‌وروبه‌ری 30 پله‌ی سیلیزیدایه.