دواین زانیاری لەسەر ئۆپەراسیۆنەکەی تورکیا بۆسەر خاکی هەرێم

کوردستان

بۆكس ھەواڵ ـ 

ئەندامێکی لیژنەی ئاسایش و بەرگریی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایگەیاندووە، لە چەند ڕۆژی ئایندە ئۆپەراسیۆنی فراوانی سوپایتورکیا بەبیانووی بوونی هێزەکانی پارتی کرێکارانی کوردستان بۆ سەر قوڵایی هەرێمی کوردستان دەست پێدەکات و ئەو پەرلەمانتارەداواش دەکات لەسەر هێرشەکانی تورکیا عێراق هەڵوێستی هەبێت.

عەلی نیعمە، ئەندامێکی لیژنەی ئاسایش و بەرگریی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بە پێگەی عەرەبی ئەلجەدیدی ڕاگەیاندووە،بۆردومانەکانی تورکیا بۆ ناو خاکی عێراق چڕ بوونەتەوە، پێشبینی دەکەن ئەمە سەرەتای ئامادەکاری بێت بۆ دەستپێکردنی ئۆپەراسیۆنەچاوەڕوانکراوەکەی تورکیان لەقوڵایی خاکی عێراقدا.

لەلایەکی دیکەوە، سەرچاوەیەکی فەرمی لە فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانی عێراق بە عەرەبی ئەلجدیدی وتووە، "چاودێری کراوە کەبۆردومانی ئاسمانی تورکیا بۆ سەر ئەو ناوچانەی کە پارتی کرێکارانی کوردستانی تێدا هەیە، بە تایبەت ناوچە شاخاوییەکان، هەڵکشانێکیبەرچاوی  هەیە و پێمان وایە کە ئەم بۆردومانە پێشەکییەکە بۆ دەستپێکردنی ئۆپەراسیۆنێکی زەمینی تورکیا لە قووڵایی ناوخۆی عێراقدا.

ئەو بەرپرسە کە داوای لە پێگەکە کردووە ناوی ئاشکرا نەکرێت، ئاماژەی بەوەشکردووە،عێراق زانیاری تەواو، یان وردەکاریی نییە،سەبارەت بە وادەی دەستپێکردنی ئۆپەراسیۆنێکی زەمینی گەورەی تورکیا، بەڵام لە سەردانەکەی ئەم دواییەی ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆککۆماری تورکیادا بۆ بەغدا، بە فەرمی  عێراق لەو ئۆپەراسیۆنە ئاگادار کرایەوە عێراقیش ڕەزامەندی مەرجداری بە تورکیا داوە.

بەپێی وتەکانی ئەندامەکەی لیژنەی ئاسایش و بەرگری، عێراق لەگەڵ تورکیا ڕێککەوتووە، کە هەر کردەوەیەکی ئەمنی یان سەربازی دەبێتبەپێی هەماهەنگی هاوبەش بێت و ڕەنگە ئەو ئۆپەراسیۆنانە هەماهەنگیی ڕانەگەیەندراوی تێدابێت، بەو پێیەی  بابەتەکە هەستیارە وحکومەتبە وریاییەوە مامەڵەی لەگەڵ دەکات، چونکە لە ئاستی ناوخۆیی و تەنانەت دەرەکیشدا کاردانەوەی هەیە.

لەدوای سەردانەکەی سەرۆک کۆماری تورکیا بۆ عێراق، لێدوانی بەرپرسانی عێراقی لە بەغدا و هەولێر یەکسان بوون سەبارەت بە وەرگرتنیمۆڵەتی تورکیا بۆ ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنی سەربازی لە هەرێمی کوردستان کە تورکیا بە باکووری عێراق ناوی دەبات  بە قووڵایی زیاتر لە40 کیلۆمەتر، بەبیانووی لێدان لە پێگەی پارتی کرێکارانی کوردستان.

183 جار خوێندراوه‌ته‌وه