زانیاری نوێ لەسەر دابەشكردنی موچەی مانگی چوار

کوردستان
527 جار خوێندراوه‌ته‌وه

بۆكس ھەواڵ ـ

وەزارەتی دارایی حكومه‌تى هەرێم دەڵێت، ئه‌وه‌ى له‌سه‌ر ئه‌وان بوه‌ هه‌موو ڕێكاره‌كانیان جێبه‌جێكردوه‌و به‌غدا هۆكارى نه‌ناردنى موچه‌ىفه‌رمانبه‌رانى هه‌رێمى كوردستانه‌.

هونه‌ر جه‌مال وته‌بێژى وه‌زاره‌تى دارایی حكومه‌تى هه‌رێم له‌لێدوانێكى ڕۆژنامه‌وانیدا ڕایگه‌یاندوه‌، "وه‌زاره‌تى دارایی حكومه‌تى عێراقهۆكاری دواكەوتنی دابەشكردنی موچەیە له‌هه‌رێمى كوردستان".

وتیشى:"له‌ڕۆژى 22ى مانگى ڕابردوه‌وه‌ لیستى موچه‌مان ناردوه‌، ئه‌وه‌ى له‌سه‌ر ئێمه‌ پێویست بوه‌ هه‌موو ڕێكاره‌كانمان جێبه‌جێكردوه‌، به‌ڵامهۆكاره‌كه‌ به‌غدایه‌و ئومێدمان وایه‌ له‌م چه‌ند ڕۆژه‌دا موچه‌ى مانگى چوارى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم ڕه‌وانه‌ بكات".

لێدوانه‌كه‌ى وته‌بێژى وه‌زاره‌تى دارایی له‌كاتێكدایه‌، پێنج ڕۆژ له‌مانگى مانگى پێنج تێپه‌ڕیوه‌، به‌ڵام موچه‌خۆرانى هه‌رێمى كوردستان موچه‌ىمانگى نیسان (مانگى چوار)یان وه‌رنه‌گرتوه‌و هه‌ولێرو به‌غداش یه‌كتر تۆمه‌تبار ده‌كه‌ن به‌پێشێلكردنى ڕێكه‌وتنه‌كان‌و پابه‌ند نه‌بون به‌و خاڵانه‌ىله‌سه‌رى ڕێكه‌وتبوون.