كۆمپانيایی دانەغاز: 38 ملیۆن دۆلارمان لە چارەکى یەکەمى ئەمساڵ قازانج کردوە

کوردستان
265 جار خوێندراوه‌ته‌وه

بۆكس ھەواڵ ـ

بەپێی راگەیەنراوەکەى ئەو کۆمپانیا ئیماراتییە، لەسەرەتاى ئەمساڵەوە تا 31ـى ئازارى ئەمساڵ، داهاتەکەى 97 ملیۆن دۆلار بوە و لەو بڕەش38 ملیۆن دۆلارى قازانج بوە.

 کۆمپانیاکە دەڵێت: بەراورد بە هەمان کاتى ساڵى رابردو داهاتیان کەم بوەتەوە و ساڵى رابردو قازانجیان 50 ملیۆن دۆلار بوە.

بەپێی زانیارییەکانى کۆمپانیاکە، رۆژانە دانەغاز 500 ملیۆن مەتر سێجا سوتەمەنیی بەرهەم دەهێنن و تێکڕاى بەرهەمى نەوتیان رۆژانە56,750 بەرمیل نەوتى رۆژانەیە و بەراورد بە ساڵى رابردو بەرهەمى نەوتیان کەمى کردوە و ئەوکات بەرهەمیان 62,900 بەرمیل نەوتىرۆژانە بوە.

ئەوەش ئاشکرا کراوە کە هەر لە چارەکى یەکەمى ئەمساڵدا شایستەى کۆمپانیاکە لە هەرێمى کوردستان 91 ملیۆن دۆلارە و لە میسریش57 ملیۆن دۆلار.