لێدوانی فەرمی یەكێتیی لەبارەی دواخستنی هەڵبژاردنی پەرلەمان

کوردستان

بۆكس ھەواڵ ـ 

سەعدی ئەحمەد پیرە، وتەبێژی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، تانەیان لە بڕیارەکەی دادگایفیدراڵی داوە سەبارەت بە سکاڵاکەی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان کە لە دژی داشکردنی کورسییەکانیپەرلەمانی کوردستان تۆماری کردووە.

دەشڵێت، جگە لە تانەدان لە بڕیارەکەی دادگای فیدراڵی، سکاڵاشیان لە دژی کۆمسیۆن تۆمارکردووە.

ڕاشیگەیاند، دواخستنی هەڵبژاردن پێگەی هەرێمی کوردستان لاواز دەکات.

ھاوكات، دادگای فیدراڵی لە سەر بنەمای سکاڵاکەی مەسرور بارزانی، کارکردنی بە ماددەی دابەشکردنی کورسییەکانی پەرلەمان ڕاگرت وبەو هۆیەشەوە ئەمڕۆ کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان کارەکانی ڕاگرت.

200 جار خوێندراوه‌ته‌وه