سۆران عومەر: خەڵک متمانەی بەحکومەت نەماوە بۆیە هەژماری من ڕەت دەکەنەوە

کوردستان
216 جار خوێندراوه‌ته‌وه

بۆكس ھەواڵ ـ

سۆران عومەر ئه‌ندامی لیژنه‌ی ئابووری له‌ په‌رله‌مانی عێراق رایگه‌یاند، بانكی تی بی ئای كاتێك ده‌ست به‌ ته‌وتینی مووچه‌ ده‌كات پێویسته ‌هه‌ژماری من ته‌وتین رابگرێت، ده‌شڵێت، پێویسته‌ حكومه‌تی هه‌رێم به‌ زوویی داتای فه‌رمانبه‌ران بدات به‌ بانكی تی بی ئای.

سۆران عومەر وردەکاری ڕێکەوتنی هەرێم و بەغدا لەسەر تەوتین و بانکی تی بی ئای و موچە ئاشکرا دەکات و دەڵێت؛ خەڵک متمانەی بە حکومەت نەماوە بۆیە هەژماری من ڕەت دەکەنەوە پەنابۆ بانکەکانی عێراق دەبەن بۆ دروستکردنی هەژمار یان تەوتینکردن.

ھاوكات، بانکی تی بی ئای عێراقی لەژێرڕینمای بڕیارەکانی دادگای باڵای فیدڕاڵی عێراق دەست بە تەوتین کردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمدەکات.