دوای سەردانەكەی نێچیرڤان بارزانی بۆ ئێران پارتی ڕێنمایی نوێ دەداتە كادرەكانی

کوردستان
543 جار خوێندراوه‌ته‌وه

بۆكس ھەواڵ ـ 

بەپێى هەواڵێکى ئاژانسى  "بغداد الیوم" پارتی ڕێنمایی بۆ کادیرو چالاکوانانی حیزبەکەی دەرکردووە  قەدەغەی قسەکردن لەسەر بابەتەسیاسییەکان یان "قسەی هێرشبەرانە" لە دژی هەر کەسێک یان وڵاتێک بەتایبەتى ئێران بکەن.

ئاماژە بۆ ئەوەش کراوە، میدیاکانی ئێران بڵاویانکردووەتەوە، "ئەم ڕێنماییانە ئاڕاستەی ئەو چالاکوانان کوردانە کراوە کە دژی ئێرانوسیاسەتەکانی لە ناوچەکەدا قسە دەکەن".

ئەوەش خراوەتە ڕوو، لە بەڵگەنامەیەکدا کە ئاماژە بە ڕێنماییەکانی پارتی دەکات کە لە 1ی ئایاردا بڵاوکراوەتەوە، ئاماژە بەوە کراوە کە،"نابێت ئەندامان وکادیرانی پارتی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان ئامادە بن وباسی کێشە سیاسییەکان بکەن و  قسەی خراپ لە دژی کەسێک یانوڵاتێک....تد  بکەن."

"بغداد الیوم" دەڵێت بەپێى ئەو بەڵگەنامەیەى کە بەدەستی خستووە تێدا هاتووە"پارتی بەشێکی هەیە تایبەت بەڕۆشنبیری وڕاگەیاندن، بۆیەبۆ هەر بابەتێک کە پێویستە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا بڵاوبکرێتەوە، پێویستە ڕەزامەندی ئەو بەشە وەربگرێت وهەر ئەندامێک پابەندی نەبێتبەگوێرەی یاسا ناوخۆییەکانی ڕەفتار، بەرپرسیار دەبێت."

لای خۆشییەوە ئاژانسی هەواڵی "تەسنیم"ی بەئێرانى بڵاوى کردەوە " دەرکردنی ئەم ڕاسپاردانە چەند ڕۆژێک پێش سەردانەکەی سەرۆکیهەرێمی کوردستان نێچیرڤان بارزانی بۆ تارانی پایتەخت دەرکراوە."