بافڵ تاڵەبانی: یەكێتیی بە پێزانینەوە دەڕوانێتە ئەركی مامۆستایان سەری رێز دادەنەوێنێت
کوردستان
401 جار خوێندراوهتهوه
![](https://boxhawal.com/uploads/news/203/gY2tafuOcVJUj6dzmjsdzQMWD82tsvEJfLnZ3XMm.jpg)
بۆكس ھەواڵ ـ
بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە واشنتن، لە یادی دامەزراندنی یەکێتیی مامۆستایانی کوردستاندا رایگەیاند: "یادی 62 ساڵەی دامەزراندنی یەكێتیی مامۆستایانی كوردستان پیرۆزبێت و لەدڵەوە هیوای بەردەوامی و سەركەوتنیان بۆ دەخوازم".
باسی لهوهشكردووه، مامۆستایانی کوردستان جگە لەوەی پێشەنگبوون لە پرۆسەی فێركردن و پێگەیاندنی نەوەیەكی هۆشیار و داهێنەر،رۆڵێكی كاریگەریشیان لە شۆڕش و رووداوە سیاسییەكاندا گێڕاوە و نموونەی خەبات و قوربانیدانبوون لەپێناو كوردستان.
دەشڵێت، یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بە پێزانینەوە لەو مێژووە درەوشاوەیە دەڕوانێت و لەبەرامبەر هەوڵ و ماندووبوونیان سەری رێزدادەنەوێنێت، بەرگریكردن لە ماف و خواستی مامۆستایان بە ئەركی خۆی دەزانێت و دەستەبەركردنی ژیانێكی شایستە و سەقامگیر بەئەركی خۆی دەزانێت.