ئه‌مینداری وەزارەتی پێشمەرگە: دواکەوتنی مووچە کاریگەری خراپی لەسەر دۆخی پێشمەرگە دەبێت
کوردستان

بۆكس هەواڵ ـ
ئه‌مینداری گشتی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ڕایده‌گه‌یه‌نێت، به‌هه‌مان میكانیزمی مانگی ڕابردوو كۆدی مووچه‌ی هێزه‌كانیان له ڕێگه‌ی وه‌زاره‌تی داراییه‌وه ناردووه بۆ به‌غدا، ده‌شڵێت كه "دواكه‌وتنی مووچه‌ی هێزه‌كانیان كاریگه‌ری له‌سه‌ر دۆخی ده‌روونی و ژیانی و پابه‌ندییه‌كانیان ده‌بێت".
لیوا روكن به‌ختیار محەمەد ئه‌مینداری گشتی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، به ده‌نگی ئه‌مریكای وت كه "ئه‌وه‌ی من به‌دواداچوونم بۆ كردووه رێكه‌وتنه‌كه وایه كه وه‌زاره‌تی دارایی هه‌رێم لیسته‌كه بنێرێت بۆ وه‌زاره‌تی دارایی عێراق، چاودێری دارایی هه‌رێم و عێراق وردبینی بكه‌ن ئینجا مووچه‌كه بنێرن".
وتیشی: "داتای ته‌واومان له وه‌زاره‌تی دارایی هه‌رێم هه‌یه. ئه‌وه‌ی ئێمه ئاگادار بین حكومه‌تی هه‌رێم وه‌كو مانگی رابردوو كۆده‌كانی ناردووه، چونكه مانگی رابردوو مووچه‌كانمان به كۆد بوو، دوای وردبینی له‌لایه‌ن به‌غداوه مووچه‌كه ده‌نێرن. تا ئێستا به‌غداد هیچ تێبینیه‌كی نه‌بووه".
ئه‌مینداری گشتی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه باسی له‌وه‌ش كرد كه "دواكه‌وتنی مووچه بۆ ماوه‌ی نزیكی 50 ڕۆژ كاریگه‌ری خراپی له‌سه‌ر دۆخی پێشمه‌رگه ده‌بێت".
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه "ته‌نها سه‌رچاوه‌ی پێشمه‌رگه مووچه‌كه‌یه‌تی، نه‌هاتنی مووچه كاریگه‌ری له‌سه‌ر دۆخی پێشمه‌رگه ده‌بێت، هه‌م له ڕووی ده‌روونی هه‌م له ڕووی ژیانی".