هەسەدە: بەهۆی بۆردومانی تورکیا دوو شەڕڤان شەهیدبوون

کوردستان

بۆكس هەواڵ ـ

هێزەکانی سوریای دیموکرات رایگەیاند، هێزی ئاسمانی تورکیا دو ئۆتۆمبێل و بنکەیەکی سەربازی هەسەدەی لە ناوچەی تەل حەمیس لە کەرتی جزیرە بە ئامانج گرتوە و بەهۆیەوە دو شەڕڤان شەهیدبوون.

ناوەندی راگەیاندنی هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) بڵاوتکردەوە، فڕۆکە بێ فڕۆکەوانەکانی تورکیا لە ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی دو ئۆتۆمبێلیان بە ئامانجگرت، یەکێک لە ئۆتۆمبێلەکان برینداری دەگواستەوە.

لە راگەیەنراوی هەسەدە ئاماژە بەوەشکراوە، جگە لەوەش هێزی ئاسمانی تورکیا بنکەیەکی سەربازی هەسەدەی لە ناوچەی تەلحەمیس بۆردومانکردوە و بەهۆیەوە دو شەڕڤان شەهیدبوون.

جگە لەوەش هێزەکانی تورکیا هێرشیان کردە سەر ناوچەی خاکورکی باکوری کوردستان.

666 جار خوێندراوه‌ته‌وه