یۆنامی: پێویستە هەڵبژاردنەکان لە عێراق و هەرێمی کوردستان لەژێر چاودێریی ئێمەدا بێت
کوردستان
1361 جار خوێندراوهتهوه
بۆكس هەواڵ ـ
دوای کۆتاییهاتنی کار و ئەرکەکانی لە عێراق کە 31ـی کانوونی یەکەمی 2025 دوایین وادەیەتی، یۆنامی دەڵێت "پێویستە هەڵبژاردنەکان لەکاتی گونجاودا لە عێراق و هەرێمی کوردستان لەژێر چاودێری ئەواندا و بەشێوەیەکی پاک و بێگەرد بەڕێوەبچێت".
لە راپۆرتی نەخشەڕێگای یۆنامیدا هاتووە، لەسەر داواکاریی ئەمینداری گشتی و دانوستاندن لەگەڵ حکومەتی عێراق، پێویستە تاوەکو 31ـی کانوونی یەکەمی 2024 نەخشەڕێگەی کشانەوەی یۆنامی لە وڵاتەکە بە تەواوی دابڕێژرێت.
لە بەشێکی راپۆرتەکەدا داوای هەماهەنگی تەواو لە حکومەتی عێراق کراوە هەڵبژاردنی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان لەکاتێکی گونجاودا بەڕێوەبچێت، پاراستی دامەزراوەکان و پاراستنی پەیکەربەندی رێکخراوەیی، چالاککردنی دامەزراوە نیشتمانییەکانی مافی مرۆڤ، داواکاریی دیکەی یۆنامین لە حکومەتی بەغدا کە دەبێت پەرەیان پێبدات.
یۆنامی دەڵێت، "دوای کۆتاییهاتنی ماوەی مانەوەیان، ئەرکیان بریتیدەبێت لە پێدانی راوێژ، هاوکاری و پاڵپشتیی تەکنینکی بۆ حکومەتی عێراق، هەماهەنگی لەگەڵ کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان و دامەزراوەکانی دیکەی عێراق".