ژمارەی ئەو حاجیە کوردانەی لەسعوودیە مردون زیادیان کرد

کوردستان

بۆكس هەواڵ ـ 

لە وەرزی ئەمساڵی حەجدا  19 حاجیی هەرێمی کوردستان  گیانیان لەدەستداوەو 15 حاجیی دیکەش چارەنووسیان نادیارە. 

 کاروان ستوونی، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی حەج و عومرەی هەرێمی کوردستان بەمیدیای نزیک لەپارتی وت "19 حاجیی هەرێمی کوردستان لە وەرزی ئەمساڵی حەجدا، لە وڵاتی سعوودییە گیانیان سپاردووە. لەو ژمارەیە، 18ـیان لە ڕێگەی ڤیزای گەشتیاریی یەک ساڵەوە فەریزەی حەجیان بەجێگەیاندووە و تەنها یەکێکیان بە شێوەیەکی فەرمی لە ڕێگەی وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینیەوە چووبووە مەککە و مەدینە".

ستوونی وتیشی، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی حەج و عومرەی هەرێمی کوردستان هەموو ئاسانکارییەک بۆ وەرگرتنەوەی تەرمی حاجییان دەکات و سەرپەرشتیی رێوڕەسمی بەخاکسپاردنی تەرمەکانیان لە گۆڕستانی "بەقیع"ـی شاری مەدینە دەکات.

333 جار خوێندراوه‌ته‌وه