%63ـی هاوڵاتیانی هەرێم هیچ متمانەیەكیان بە حكومەت نیە
کوردستان

بۆكس هەواڵ ـ
پەیمانگای خۆرهەلاتی ناوەڕاست راپۆرتێكی بە ناونیشانی (جێگرەوەی راستەقینە نیە، شكستی حزبەكانی ئۆپۆزسیۆن لە هەرێمی كوردستانی عێراق) بڵاوكردووەتەوە كە لەلایەن نوسەر (Winthrop Rodgers) نوسراوە و دەڵێت "( 63%) هاوڵاتیانی هەرێم هیچ متمانەیەكیان بە حكومەتی هەرێم نیە".
هەر لەو ڕاپۆرتەدا باس لەوەکراوە "ئۆپۆزسیۆن لاواز و دابەشبووەو جێگرەوەیەكی باش نیە بۆ دەسەڵات، ئەوەش وایكردووە زۆرێك لە دەنگدەران بایكۆتی هەڵبژاردن بكەن".
بەگوێرەی ڕاپۆرتەکە "گۆڕان ئومێدی چەندەها دەنگدەری لەناوبردو بووە مایەی برینێكی قوڵ، دەنگدەران وانەیان وەرگرت لەشكستی گۆڕان و ئێستا هۆشیارترن، هاوکات دوای (7) ساڵ لە دامەزراندنی روون نیە نەوەی نوێ چی بەدەستهێناوە.
589 جار خوێندراوهتهوه