گۆڤاری نیوزویكی ئەمریكی: توركیا باكووری عێراقی داگیر كردووە
کوردستان

بۆكس هەواڵ ـ
گۆڤارێكی ئه‌مریكی جموجۆڵه‌كانی ئه‌م دواییه‌ی سوپای توركیای به "داگیركردنی باكووری عێراق" وه‌سف كرد، ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا كه دانیشتوانی زیاتر له 500 گوند به ناچاری ئاواره‌ده‌بن و ناوچه‌كانیان به‌جێده‌هێڵن.
گۆڤاری نیوزویكی ئه‌مریكی له راپۆرتێكدا لەژێر ناوی "سەروەری عێراق لە مەترسیدایە. بۆچی کەس قسە ناکات؟" كه رۆژی 3ی ته‌مموزی 2024 بڵاویكردووه‌ته‌وه، رایگه‌یاندووه كه جارێكی تر، قه‌یرانێك له عێراق هه‌ڕه‌شه‌ی تێكدانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات كه له دوای هاتنه سه‌ركاری سه‌دام حسێن له ساڵی 1979ه‌وه ناسه‌قامگیرییه‌كی زۆری به‌خۆیه‌وه بینیوه. ئێستا به‌شێك له دانیشتوانی ئه‌و هه‌رێمه له هێرشه سه‌ربازییه په‌ره‌سه‌ندووه‌كانی توركیای دراوسێ هه‌ڵدێن و ماڵه‌كانیان به‌جێده‌هێڵن و به‌دوای سه‌لامه‌تیدا ده‌گه‌ڕێن.
گۆڤاره‌كه باسی له‌وه كردووه كه "له‌ماوه‌ی چه‌ند رۆژی رابردوودا جوڵه سه‌ربازییه‌كانی توركیا له باكووری عێراق له پێكدادانی سنوورییه‌وه گۆڕاوه بۆ داگیركاری".
نیوزویك ده‌ڵێت: "له‌ئێستادا سه‌روه‌ری عێراق رووبه‌ڕووی مه‌ترسییه‌كی گه‌وره بووه‌ته‌وه كه له‌ساڵی 2003ه‌وه تا ئێستا نه‌گه‌یشتووه‌ته ئه‌و ئاسته".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه كه "به‌پێی یاسا نێوده‌وڵه‌تییه‌كان، كاتێك هه‌رێمێكی خاوه‌ن سه‌روه‌ری ده‌كه‌وێته‌ژێر كۆنترۆڵی سه‌ربازی وڵاتێكی بیانی، به داگیركاریی داده‌نرێت".
روونیشیكردووه‌ته‌وه كه "دوای هاتنه ناوه‌وه‌ی زیاتر له 300 تانك و 15 هه‌زار سه‌رباز، هێزه‌كانی توركیا له ناوچه‌یه‌كی به‌رفراوانی باكووری عێراقدا نیشته‌جێبوون ".
گۆڤاره‌كه هۆشداری داوه له روودانی قه‌یرانێكی ئاواره‌بوونی نوێ له عێراق به‌هۆی چوونی سوپای توركیاوه و رایگه‌یاندووه كه "له‌گه‌ڵ جموجۆڵه‌كانی حكومه‌ته‌كانی به‌غدا و هه‌ولێر به‌ره‌و داخستنی كه‌مپه‌كانی ئاواره‌كان، قه‌یرانێكی نوێی ئاواره‌بوون له عێراق به‌هۆی چوونی سه‌ربازی توركیاوه ڕووده‌دات و به‌هۆیه‌وه دانیشتوانی زیاتر له پێنجسه‌د گوندی ناوچه سنوورییه‌كان ئاواره ده‌بن".