ئێران لەبەرامبەر لەشكركێشی توركیا بۆسەر هەرێم چاوپۆشی لە پارتی دەكات
کوردستان

بۆكس هەواڵ ـ
ماوەی زیاتر لە دوو هەفتەیە سوپای توركیا بە قوڵای چەندین كیلۆ مەتر بە چەكی قورسەوەو بە هاوكاری پارتی دیموكرات داخلی هەرێمی كوردستان بووە، بەپێی زانیارییەكان، كۆماری ئیسلامی ئێران جیاواز لە جارەكان تر بێ دەنگی هەڵبژاردووەو تا ئێستا هیچ كاردانەوەیەكی نەبووە لەبارەی لەشكركێشیەكانی توركیا بۆسەر خاكی هەرێم.
هاوكات هەربەپێی زانیارییەكان، ئەمەش بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە كە ئێران لە ئێستادا چاوپۆشی لە پارتی دەكات و نایەوێت دەستوەردان لەبارەی لەشكركێشی توركیا بكات، بەڵام لە دورەوە چاودێری دۆخەكە دەكات.
هەربەپێی زانیارییەكان، چاوپۆشیەكانی ئێران لە پارتی بۆ كردنەوەی دەرگاو هاوكاری دەوڵەتی تورك بۆ هاتنە ناو خاكی هەرێمی كوردستان بۆ ئەو سازشانەی دەگەڕێتەوە كە پارتی لە ماوەی ڕابردوودا لە ئێرانی كردووە لە سەربەندی سەردانی جێگری یەكەمی سەرۆكی پارتی بۆ تارانی پایتەخت.