ڕێککەوتنی ئێران و پارتی بەکوێ گەیشت؟ بارزانی چۆن گرەوەکەی بردەووە

کوردستان

 

ڕاپۆرت ـ بۆکس هەواڵ

پەیوەندییەکانى پارتى دیموکراتى کوردستان و کۆماری ئیسلامی ئێران بە چەند قۆناغێک بەرەو ئاڵۆزی و گرژی ڕۆیشت، تا لە هێرشەکەى سەر ماڵی پێشڕەو دزەیی گەیشتە ئاڵۆزترین ئاستى خۆی، بەڵام چەند جوڵەیەکی سیاسی نوێ، پارتی هەنگاوێک پەیوەندییەکانى بردە پێشەوە.

دوای چەند مانگێک لە هێرشەکەى سەر ماڵی پێشڕەودزەیی، پرسی هەڵبژاردنەکانى هەرێمی کورستان هاتە پێشەوە، لەم پرسەدا پارتى تەنیا جێماو نەیتوانى خواستەکانى خۆی بەسەر لایەنەکانى هەرێمدا بسەپێنێت، سکاڵاکەی یەکێتى لە دادگای فیدراڵی و دواتر بڕیارەکانى دادگا لەبارەى کورسی کۆتا و بازنەى هەڵبژاردنەوە، ئەوەندی دیکە پارتى خستە گۆشەیەکەوە، بۆیە دەستوبرد پارتی هانای بۆ ئێران بردبوو بە زووی جێگری سەرۆکی یەکەمی حزبەکەی ناردە تاران.

هاوکات، تائێستا نەزانراوە لەو سەردانەی نێچیرڤان بارزانی بۆ تارانی پایتەخت چ رێككەوتنێك كراوە، بەڵام ئەوەی باسی لێوەدەكرێت جگە لەلایەنی ئەمنی كە بەشێكی پەیوەندی بە كوردانی رۆژهەڵاتەوە هەیە پارتی چەندین بەڵێنی دیکەو قەبەی بە بەرپرسە باڵاکانی تاران دابوو.

هەروەها ئێرانیش لەبەرامبەردا چەن بەڵێنێکی بە پارتیدا بوو، هەر لە بڕیارەکانی دادگایی فیدڕاڵیەوە تا دەگاتە دواخستنی هەڵبژاردن کە هەمووی لە بەرژەوەندی پارتی بووەو تا ڕادەیەکی زۆر هەموان بینیان تاران بەڵێنەکانی جێ بەجێ کرد.»

بەڵام پارتی بە تەنیشت هەموو دیدار و گفتوگۆ و هەوڵەکانیەوە یەک مەبەستی سەرەکی هەبوو، ئەویش ئاسایکردنەوەی پەیوەندیەکانی بووە لەگەڵ ئێران و تائێستاش هیچ خاڵێکی لەو بەڵێن و ڕێکەوتتنانە جێ بەجێ نەکردووە کە بە ئێرانی داوە خەونە ئەگەر ئێران

بیربكاتەوە كە پارتی ئەو بەڵێنانەی بۆیان جێ بەجێ دەكات و لە ماوەیەكی كەمدا دەبینێت و پەشیمانیش دەبێتەوە.

بەپێی قسەی چاودێرانی سیاسی پارتی لە توانایدا نییە هیچ لەو خاڵانەی ناو ڕێککەوتنەکەی لەگەڵ تاران جێ بەجێ بکات کە لە سەردانی نێچیرڤان بارزانی بە ئێرانیەکانی دابوو، چونکە تا ئێستا پارتی بە تەواوی خۆی یەکلای نەکردۆتەوە لە بەرەی تاران بێت، لە ئەگەری جێ بەجێ کردنی هەر خاڵێک ئەمریکاو هاوپەیمانان بە گژ خۆیدا دەدات.

944 جار خوێندراوه‌ته‌وه