بافڵ تاڵەبانی لەبارەی هەڵبژاردنەوه هۆشداری توند دەدات
کوردستان

بۆکس هەواڵ ـ
سه‌رۆكی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان رایگه‌یاند كه به‌توندی رووبه‌ڕووی هه‌ر هه‌وڵێك ده‌وه‌ستینه‌وه كه مافی ده‌نگده‌رانی كه‌ركوك و ئیستیحقاقی هه‌ڵبژاردن پێشێل بكات، ده‌شڵێت: "دۆخی هه‌رێم و پرۆسه‌ی حوكمڕانی پێویستیان به گۆڕانكارییه".
بافڵ تاڵه‌بانی، سه‌رۆكی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له ده‌باشان پێشوازی له مارك سترۆ، كونسوڵی گشتیی ئه‌مریكا له هه‌رێمی كوردستان كرد.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی نووسینگه‌كه‌ی، "له‌دیدارێكدا دوایین په‌ره‌سه‌ندنه سیاسی و ئه‌منییه‌كان تاوتوێكران، جه‌خت له به‌رده‌وامیی گفتوگۆكان و گه‌یشتن به دیدگایه‌كی هاوبه‌ش بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان و به‌ره‌وپێشچوونی هه‌رێمی كوردستان كرایه‌وه".
بافڵ تاڵه‌بانی له‌دیداره‌كه‌دا پابه‌ندیی یه‌كێتیی به ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردن له واده‌ی دیاریكراوی خۆیدا دووپاتكرده‌وه و ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد كه "دۆخی هه‌رێمی كوردستان و پرۆسه‌ی حوكمڕانی پێویستیان به گۆڕانكارییه".
وتیشی: "هه‌ڵبژاردنیش باشترین بژارده‌یه و هه‌نگاوێكی گرنگه بۆ گه‌یشتن به دادپه‌روه‌ری و پاراستنی مافی هه‌موولایه‌ك. بۆیه هه‌موو هه‌وڵێك بۆ دواخستنی پڕۆسه‌كه، لێدانه له خواستی خه‌ڵك و زیانگه‌یاندنه به هه‌رێمه‌كه‌مان".
له‌باره‌ی ئیداره‌ی خۆجێیی كه‌ركوك و ناوچه دابڕێنراوه‌كانیشه‌وه، سه‌رۆكی یه‌كێتی جه‌ختی له خێراتركردنی هه‌نگاوه‌كان و ته‌واوكردنی رێكاره یاسایی و ده‌ستوورییه‌كان كرده‌وه و رایگه‌یاند كه "هیوادارین هه‌نگاوه‌كان له‌خزمه‌ت خه‌ڵك و قووڵكردنه‌وه‌ی گیانی ته‌بایی و پێكه‌وه‌ژیاندابن، مافی هه‌موولایه‌ك پارێزراو بێت و ئیراده‌ی ده‌نگده‌ران پشتگوێ نه‌خرێت".
بافڵ تاڵه‌بانی ده‌شڵێت: "به‌پێچه‌وانه‌وه به‌توندی رووبه‌ڕووی هه‌ر هه‌وڵێك ده‌وه‌ستینه‌وه كه مافی ده‌نگده‌ران و ئیستیحقاقی هه‌ڵبژاردن پێشێل بكات. دڵنیایی ده‌ده‌ینه كه‌ركوك و كه‌ركوكییه سه‌ربه‌رزه‌كان كه سازش له مافه‌كانیان ناكه‌ین و رێگه‌ناده‌ین چاره‌نووسیان به‌ره‌و هه‌ڵدێر ببرێت".
وه‌ك له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا خراوه‌ته‌ڕوو "یه‌كخستنه‌وه‌ی ماڵی كورد و ئاسته‌نگییه‌كانی به‌رده‌م پرۆسه‌ی سیاسی له هه‌رێمی كوردستان" ته‌وه‌رێكی تری دیداره‌كه‌بوو، بافڵ تاڵه‌بانی خواستی یه‌كێتیی بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان دووپاتكرده‌وه و باسی له‌وه كرد كه "یه‌كڕیزی و یه‌كگرتووییمان زامنی به‌هێزی و مانه‌وه‌مان ده‌كات، بۆیه هه‌میشه ده‌رگای گفتوگۆ و كاری هاوبه‌شمان كراوه‌بووه و پێشوازیمان له هه‌ر هه‌وڵێك كردووه كه ئامانجه‌كه‌ی خزمه‌تی هه‌رێمی كوردستان و خه‌ڵكه خۆشه‌ویسته‌كه‌ی بووبێت".
سه‌رۆكی یه‌كێتی راشیگه‌یاند كه "ئامانجی ئێمه روونه و له‌پێناو به‌دیهێنانی به‌رژه‌وه‌ندییه باڵا و نیشتمانییه‌كان هه‌موو سازشێك ده‌كه‌ین، ژیانی خه‌ڵكه‌كه‌مان له‌سه‌روو هه‌موو شتێكه‌وه‌یه و هه‌موو هه‌نگاوێكیش ده‌نێین له‌و پێناوه‌دا".