بەهۆی بۆردمانی تورکیاوە ماوەی دوو رۆژە ئاگرەکەی چیای برادۆست کۆنترۆڵنەکراوە

کوردستان

بۆکس هەواڵ ـ

 ماوەی دوو رۆژە بەهۆی بۆردومانی فرۆکە جەنگییەکانی تورکیاوە ئاگر لە چەند شاخ و دارستانێکی سنوری برادۆست کەوتوەتەوە و تا ئێستاش کۆنترۆڵ نەکراوە، بەگوێرەی زانیارییەکان دانیشتوانی گوندەکانی ئەو سنورە بەهۆی ترسیان لە بۆردوومانەکان ناتوانن ئاگرەکە کۆنترۆڵ بکەن.

بەگوێرەی زانیارییەکان، لە ئەنجامی ئەو بۆردوومانانەدا ئاگرێکی گەورە ئەو سنورانەی گرتووەتەوە و تا ئێستاش کۆنترۆڵ نەکراوە و هاوڵاتیانی ئەو ناوچەیەش بەهۆی بۆردوومانەوە ناتوانن ئاگرەکە کۆنترۆڵ بکەن.

لەماوەی ٤٨ کاتژمێری رابردوودا ١٤ جار ئەو ناوچانە بۆردوومان کراون و بە تێکڕاش ٢١ جار ناوچە جیاوازەکانی سنورەی کوردستان بۆردوومان کراون.

ئەوەش لە کاتێکدایە، فرۆکە جەنگییەکانی سوپای تورکیا نزیکەی مانگێکە بەردەوامن لە بۆردوومانکردنی ناوچە سنورییەکان و بەتایبەتیش سنوری برادۆست کە ئەوەش بووەتە هۆی ترس لەلای دانیشتوانی ئەو ناوچەیە.

606 جار خوێندراوه‌ته‌وه