بەڕێوەبەری چاکسازییەکان: 466 کەس لە هەرێمی کوردستان سزای لەسێدارەدانیان هەیە
کوردستان

بۆکس هەواڵ ـ
بەڕێوەبەری چاکسازییەکانی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، زیاتر لە پێنج هەزار سزدراو لە چاکسازییەکاندان و 464 کەسیش سزای لەسێدارەدانیان بەسەردا سەپێنراوە.
ئیحسان عهبدولڕهحمان، بەڕێوەبەری چاکسازییەکانی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، تاوەکو ئەمڕۆ پێنج هەزار و 536 کەس کە لە دادگا سزادرون لە چاکسازییەکانی هەرێمی کوردستاندان و سزاکەیان بەسەردەبەن.
گوتیشی، لەو ژمارەیە هەزار و 386 کەسیان سزدراوی ماددەی هۆشبەرن کە بەکارهێنەر و بازرگانیان تێدایە و 464 کەسیش سزای لەسێدارەدانیان بۆ دەرچووە و لە چاکسازییەکاندان، بەڵام بڕیاری لەسێدارەدان جێبەجێ ناکرێت.
هاوکات، بڕیارە سبەی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق خوێندنەوە بۆ یاسای لێبوردنی گشتیی بکات، بەڕێوەبەری چاکسازییەکانی هەرێمی کوردستان گوتی، ئەگەر لە عێراق بڕیاری لێبوردنی گشتیی دەربچێت، هەرێمی کوردستان ناگرێتەوە و پێویستە پەرلەمانی کوردستان لەبارەی سزاداراوانی هەرێمی کوردستانەوە بڕیاربدات و سەرۆکی هەرێمی کوردستانیش واژۆی بکات.
ئاماژەی بەوەشکرد، ئەوان زۆر پێشتر پرۆژەیان بۆ لێبوردنی گشتیی ئامادەکردووە و ناردوویانە بۆ پەرلەمانی کوردستان، بەڵام فریا نەکەوت خوێندنەوەی بۆ بکات، لە خولی شەشەمی پەرلەمان کاری لە پێشینەی پەرلەمان دەبێت و ئەگەر بڕیاری لێبوردنی گشتیی لە هەرێمی کوردستان دەربچێت هەزار و 780 سزادراو دەگرێتەوە.