هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر: به‌م هه‌موو سه‌گه به‌ره‌ڵایانه‌وه سلێمانی ئارامترین شوێنی عێراقە
کوردستان
796 جار خوێندراوه‌ته‌وه
بۆکس هەواڵ ـ
هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر پارێزگاری سلێمانی ئاشكرایكرد كه بڕیار له‌سه‌ر دامه‌زراندنی میلاكات بۆ چه‌ند فه‌رمانگه‌یه‌كی سلێمانی دراوه، ده‌شڵێت: "سلێمانی ئارامترین شوێنی عیراقه".
هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك نووسیویه‌تی: "به‌م هه‌موو سه‌گه بێلانه و به‌ره‌ڵایانه‌وه؛ سلێمانی ئارامترین شوێنی عیراقی فیدراڵه".
ده‌شڵێت: "كورد جوانی فه‌رمووه: ناڵبه‌ندت كوێربێت.. هه‌ر كورد ده‌فه‌رموێت: شه‌ڕی خۆتڕێن؛ مه‌كه".
ئاماژه‌شی به‌وه‌وه‌دا كه كورد "دیسان ده‌ڵێت: نه‌ده‌ست ببڕه، نه ده‌ست ماچكه، ده‌ستی چه‌په‌ڵت؛ به خه‌ڵكدا؛ مه‌سڕه.."
هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر نووسیویشیه‌تی: "خۆت بۆ ناكه‌سبه‌چه بده‌یت به‌كوشت، ده‌ڵێت: به ده‌ردی خوا مرد..".