ڕێککەوتنی نێچیرڤان بارزانی لەگەڵ ئێران بۆ رادەستکردنی ئەژی ئەمین ئاشکرا دەبێت

کوردستان
1773 جار خوێندراوه‌ته‌وه

بۆکس هەواڵ ـ تایبەت 

بە پشت بەستن بەو زانیاریانەی کە تایبەتە بە ماڵپەڕی کوردستان باس دەستکەوتووە، نێچیرڤان بارزانی (سەرۆکی هەرێمی کوردستان) لە میانەی گەشتەکەی بۆ ئێران لەگەڵ ژمارەیەک بەرپرسی سەربازی و ئەمنی تاران کۆبووەتەوە.

لەو کۆبوونەوەیەدا کاربەدەستانی ئێران ڕایانگەیاندووە، کە ئەژی ئەمین (بەرپرسی پێشووی دەزگای زانیاری) لە ژمارەیەک ئۆپەراسیۆنی ئیسرائیل لە دژی ئێران هاوکار بووەو هەروەها بەشداری چەند چالاکییەکی ئیسرائیل لە دژ بە ئێران کردووە.

هاوکات، لەو کۆبوونەوەیەدا بەرپرسانی ئێران جەختیان لەسەر ئەوە کردۆتەوە؛ ئەگەر هەرێمی کوردستان بڕیاریداوە نیازپاکی خۆی بۆ ئێران نیشان بدات بۆ نەبوونی پەیوەندی بە ئیسرائیلەوەو بسەلمێننن، ئەوا پێویستە ئەژی ئەمین دەستگیر بکەن و ڕادەستی تارانی بکەن.

شایانی باسە، سەبارەت بە دەستگیرکردن و ڕادەستکردنی ئەژی ئەمین بە ئێران، فشارێکی توندی لەسەر نیچێرڤان بارزانی هەیە، هەر بۆیە ناوبراو ڕازیبون و بێدەنگ بوونی خۆی لەم بابەتە دەربڕیوە.