لە ئامێدى زیاتر له 200 گوند چۆڵكراوون
کوردستان
267 جار خوێندراوهتهوه
بۆکس هەواڵ ـ
قائیمقامی قهزاى ئامێدی چۆڵکردنى زیاتر لە 200 گوندى سنورەکەى ڕاگەیاند، بەهۆى بەردەوامى بۆردومانەکانى تورکیاوە و دەڵێت، ئهو گوندانه ناتوانرێت هیچ پڕۆژهیهكییان پێبگات.
ئەمڕۆ چوارشەممە 14-8-2024، وارشین سەلمان قائیمقامی قهزاى ئامێدی ئاماژەى بەوەکردووە، بەهۆى لەشکرکێشى و بۆردومانەکانى تەرکیاوە لەناوچەکە، 201 گوندی ئامێدی چۆڵکراون، لەگەڵ ئەوەشدا پڕۆژەکانی حکومەتی هەرێم لەناوچەکە بەردەوامە، بەڵام ئەو گوندانەى کە چۆلکراون هیچ پرۆژەیەکى خزمەتگوزراییان پیناگات.
دەشڵێت، ئەو شەڕەى بەسەر کوردستاندا سەپاوە، پێمانوایه زۆر ناڕەوایە و زیان بەهەرێمی کوردستان دەگەیەنن، شەڕ و بۆردومانەکان کاریگەریی لەسەر هاتنی گەشتیاران دروستکردووە.
ئامێدی 28%ى ڕوبەری پارێزگای دهۆک پێکدەهێنێت، شەش یەکەی کارگێڕی تێدایە، 356 گوندو هەشت شارەوانی هەیە، بەڵام بەهۆى بۆردومانى تورکیا و بردنى هێزێکى زۆر بۆ دەڤەرەکە ژمارەیەکى زۆر لە دانیشتوانى گوندەکان ماڵەکانیان چۆڵکردووە.