یه‌كێتی: مه‌سرور بارزانی هۆكاری تێكچوونی دۆخی هه‌رێمه
کوردستان
1623 جار خوێندراوه‌ته‌وه
بۆکس هەواڵ ـ
ماڵپه‌ڕی فه‌رمی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان په‌یامێكی بڵاوكردووه‌ته‌وه كه تیایدا سه‌رچاوه‌یه‌ك له یه‌كێتی رایده‌گه‌یه‌نێت "سه‌ركه‌وتنه یه‌ك له‌دوای یه‌كه‌كانی یه‌كێتی و سه‌رۆكه‌كه‌ی دیاره و په‌لاماردان و تۆمه‌ت هه‌ڵبه‌ستنی لایه‌نێك دووره له ئاكاری میدیایی و سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی و پشوودرێژی ئێمه‌ش سنوری هه‌یه".
ماڵپه‌ڕی فه‌رمی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان په‌یامێكی به‌ناوی سه‌رچاوه‌یه‌ك له یه‌كێتی بڵاوكرده‌وه و تیایدا هاتووه كه "به‌هۆی رق و كینه‌ی ئه‌ستووری باڵێكی ناو پارتی كه مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكایه‌تی ده‌كات، زه‌مینه نه‌ڕه‌خسا كه كورد به ته‌بایی و یه‌كڕیزی له وتووێژه‌كانی كه‌ركوك به‌شدار بێت و به یه‌ك تیمیش دانووستان بكات".
سه‌رچاوه‌كه‌ی یه‌كێتی كه ناوه‌كه‌ی ئاشكرا نه‌كراوه، ده‌ڵێت: "باڵی ده‌ستڕۆیشتوو و خۆسه‌پێنی ناو پارتی، به رق و كینه‌یه‌كی ئه‌ستووره‌وه له‌رێگه‌ی میدیای فه‌رمی و سێبه‌ره‌وه رۆژانه په‌لاماری یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان ده‌دات و كۆمه‌ڵێك تۆمه‌تی نابه‌جێ و پڕ له درۆ هه‌ڵده‌به‌ستێت و ده‌خاته پاڵ یه‌كێتی".
ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو كه "له دوێنێوه بابه‌تی جوڵه‌پێكردنی هێزێكی حه‌شدی شه‌عبی له ده‌ڤه‌ری كوڵه‌جۆی گه‌رمیان كراوه‌ته كه‌ره‌سته‌یه‌كی دیكه‌ی تۆمه‌ت هه‌ڵبه‌ستن و ئه‌مجاره به فه‌رمانی راسته‌وخۆی مه‌سرور بارزانی، میدیای ئه‌و باڵه خۆسه‌پێن و شكستخواردووه په‌یامێكی چه‌واشه‌كارانه كه دووره له هه‌ر ئاكارێكی میدیایی و سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی بڵاوده‌كه‌نه‌وه، كه گوایه ئه‌و هێزه‌ی حه‌شد به رێككه‌وتنی پێشوه‌خته له‌گه‌ڵ یه‌كێتی و به ئاگاداری سه‌رۆك بافڵ تاڵه‌بانی هاتوون".
له به‌شێكی تری په‌یامه‌كه‌ی یه‌كێتی-دا هاتووه كه "پشوو درێژیمان به‌رامبه‌ر رق و كینه‌و چه‌واشه‌كارییه‌كانی ئه‌م باڵه شه‌ڕه‌نگیزییه‌ی ناو پارتی سنووری خۆی هه‌یه و لێره به‌دواوه بێده‌نگی ده‌شكێنین نه‌ك هه‌ر وه‌ڵامی چه‌واشه‌كارییه‌كانیان ده‌ده‌ینه‌وه، به‌ڵكو هه‌موو ئه‌و راستیانه ده‌خه‌ینه‌ڕوو، كه مه‌سرور بارزانی هۆكاری تێكچوونی دۆخی سیاسی و ئه‌منی و حكومڕانی هه‌رێمی كوردستان و ناوچه دابڕێنراوه‌كانه".
ده‌شڵێت: "له‌و ساته‌وه‌خته‌وه‌ی مه‌سرور بارزانی ده‌سه‌ڵاتی گرتۆته‌ده‌ست ده‌ستكه‌وته‌كانی هه‌رێمی كوردستان ساڵ به ساڵ كه‌وتونه‌ته مه‌ترسیه‌وه و ته‌نانه‌ت شیرازه‌ی ناوخۆیی پارتیشی تێكداوه".
راشیگه‌یاندووه كه "به‌هۆی سیاسه‌تی تاكڕه‌وانه‌ی مه‌سرور بارزانیه‌وه حزبه‌كه‌یان خه‌ریكه ده‌بێته حزبێكی لۆكاڵی".