کۆمیسیۆن: داوامانکردووە حەوت رۆژ قوتابخانەکانمان رادەستبکرێت

کوردستان

بۆکس هەواڵ ـ 

بەڕێوەبەرى دەستەى هەڵبژاردنەکانى هەرێمى کوردستان رایگەیاند، داوایانکردووە قوتابخانەکانیان لە 15ـى ئەم مانگەوە تاوەکو رۆژى 21ـى مانگ رادەستبکرێت و رەزامەندیى پیشاندراوە.

نەبەرد عومەر، بەڕێوەبەرى دەستەى هەڵبژاردنەکانى هەرێمى کوردستان رایگەیاند، لەکاتى دانانى خشتەى کاتی کارکردنى کۆمیسیۆن بۆ هەڵبژاردنەکانى خولى شەشەمى پەرلەمانى کوردستان، داوایان لە سەرۆکایەتیی هەرێمى کوردستان کردووە، قوتابخانەکانیان بۆماوەى حەوت رۆژ رادەستبکەن و ئەونیش رەزامەندییان پیشانداوە.

دەشڵێت، لە 15ـى ئەم مانگەوە دەست بە ئامادەکاریى لە قوتابخانەکان بۆ ئەنجامدانى هەڵبژاردن دەکەن، لە رۆژى 20ـى مانگیش هەڵبژاردن ئەنجامدەدرێت و رۆژى 21ـى مانگیش ئامێر و کەرەستەکانیان کۆدەکەنەوە و قوتابخانەکان چۆڵدەکەن و رادەستى وەزارەتى پەروەردەى دەکەنەوە.

بەپێی داواکارییەکەى کۆمیسیۆن لە رۆژى سێشەممە 15ـى تشرینى یەکەم، دەوام لە قوتابخانەکان رادەگیرێت، تاوەکو رۆژى دووشەممە 21ـى تشرینى یەکەم.

290 جار خوێندراوه‌ته‌وه