مایڵز کاگنز: یەک ملیار دۆلارمان لەلای حکومەتی هەرێمە
کوردستان

بۆکس هەواڵ ـــ
وتەبێژی کۆمەڵەی پیشەسازیی نەوتی کوردستان (ئەپیکور) ڕایگەیاند، یەک ملیار دۆلارمان لەلای حکومەتی هەرێمی کوردستانە و دەمانەوێت پێش هەناردەی نەوت دڵنیابنەوە لەوەی کەی و چۆن پارەکە وەردەگرینەوە.
نوێنەرانی ئەپیکور لە کۆبوونەوەکەدا جەختیان لەوە کردەوە؛ دەیانەوێت دڵنیابنەوە لەوەی، کەی پارەی فرۆشی نەوتیان وەردەگرنەوە."
نەبوونی رێککەوتنی فەرمی لەگەڵ حکومەتی عێراق، هۆکاری ئەوەیە کە تاوەکو ئێستا هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان دەستی پێنەکردووەتەوە
حکومەتی عێراق و حکومەتی هەرێمی کوردستان پێش دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوت، گوێ لە بۆچوونەکانمان بگرن و، ئەوانیش گوێ لە تێبینییەکانی هەردوو حکومەتەکە دەگرن.
ئێمە روونی و دادپەروەریمان دەوێت، دەمانەوێت بە ئاشکرا لەگەڵ بەرپرسانی هەرێمی کوردستان دابنیشین و باسی دۆزینەوەی چارە بکەین.
467 جار خوێندراوهتهوه