جۆ بایدن: هێرشه‌كه‌ی ئه‌مدواییه‌ی سه‌ر حه‌شدی شه‌عبی به‌ فه‌رمانی من بووه‌

جیهان
422 جار خوێندراوه‌ته‌وه

بۆكس ھەواڵ ـ 

پێنجشه‌ممه‌ی رابردوو لە گەڕەکی فەلەستینی بەغدا دەنگی تەقینەوەیەکی بەهێز بیستراو دواتر ده‌نگۆی ئه‌وه‌ بڵاوبوه‌وه‌ كه‌ فڕۆكه‌كانی ئه‌مریكا باره‌گایه‌كی حه‌شدی شه‌عبیان بۆردومان كردوه‌، پاشان بزووتنەوەی نوجەبا کوژرانی دوو فەرماندەی بە ناوەکانی ئەبو تەقوا و یاریدەدەرەکەی بەناوی ئەبو ئیمتیحان و برینداربوونی حەوتی دیکە راگەیاند، رۆژی هه‌ینیش سه‌رۆكی ئه‌مریكا وتی: "ئه‌و هێرشه‌ به‌ فه‌رمانی من كراوه‌".

 لەبارەی هێرشەکە جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکا نامەیەکی ئاراستەی کۆنگرێسی ئەمریکا کرد و نوسیویەتی، "من وەکو فەرماندەی گشتی، ئەو فەرمانەم دەرکرد، چونکە بەرپرسیارم لە پاراستنی هاوڵاتیینی ئەمریکی لە ناوەوە و دەرەوەی ئەمریکاو ئامادەی هەنگاونانی پێویستین لە هەر کاتێک کە پێویست بکات."

ئەو لیوایەی کرایە ئامانج، لیوای 12ی نوجەبای سەر بە حەشدی شەعبی بوو، کە زیاتر لە هەزار چەکداری هەیە، لەلایەن ئەکرەم کەعبییەوە سەرپەرشتی دەکرێت و بەشێک لە هێزەکانیان لە سوریان.

نوجەبا پێکهێنەرێکی گروپە چەکدارەکانی شیعەیە و خۆیان بە مقاوەمەی ئیسلامی لە عێراق دەناسێنن، لە دوای 17ی ئۆکتۆبەری 2023وە، بە پاساوی بەرگریکردن لە دانیشتوانی غەززە هێرش دەکەنە سەر هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق، سوریا و هەرێمی کوردستان و رۆژئاوای کوردستان.