حوسییەکان هێرشیان کردە سەر کەشتییەکی ئەمریکی

جیهان

بۆكس ھەواڵ ـ 

حوسییەکان ڕایانگەیاند کە کەشتییەکی ئەمریکییان لە کەنداوی عەدەن کردۆتە ئامانج، ئەمەش وەک کاردانەوەیەک بۆ هێرشەکانی ئەمریکا و بەریتانیا بۆ سەر شوێنە سەربازییەکانیان.

 لای خۆیەوە سوپای ئەمریکا پشتڕاستی کردەوە کە حوسییەکان لە یەمەن کەشتییەکی بازرگانی ئەمریکییان کردۆتە ئامانج، بەڵام ڕایگەیاند کە هیچ زیانێکی گیانی تۆمار نەکراوە.

 لە بەیاننامەیەکدا کە هەژمارەکانی حوسییەکان لە سۆشیال میدیا بڵاویانکردۆتەوە، ئاماژەیان بەوەکردووە، "هێزە دەریاییەکانی هێزە چەکدارەکانی یەمەن ئۆپەراسیۆنێکی بەئامانجگرتنیان لەدژی کەشتیی ئەمریکی (کیم ڕەنجەر) لە کەنداوی عەدەن بە مووشەک ئەنجامداوە و لێدانەکەش ڕاستەوخۆ بووە".

674 جار خوێندراوه‌ته‌وه