وەزیری بەرگری ئەمریکا: لەرۆژهەڵاتی ناوەڕاست ناکشێینەوە

جیهان
392 جار خوێندراوه‌ته‌وه

بۆكس ھەواڵ ـ 

پاش تووشبوون بە شێرپەنجە، لوید ئۆستن، وەزیری بەرگریی ئەمریکا یەکەمین کۆنفرانسی رۆژنامەوانیی ئەنجامدا و رایگەیاند، لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست ناکشێینەوە و رێکارى پێویست بۆ پارێزگاریی لە خۆمان دەگرینەبەر.

ئەمڕۆ 1ـی شوباتی 2024، لوید ئۆستن، وەزیری بەرگری ئەمریکا لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، داوای لە جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکا کردووە وەڵامی هێرشەکانی سەر بنکە سەربازییەکان بدەنەوە.

لەبارەی هێرشی سەر بنکە سەربازییەکەی ئوردن، ئۆستن گوتی، دەتوانین بە چەند شێوازێکی جیاواز وەڵامی هێرشەکان بدەینەوە.

لوید ئۆستن ئەوەشی گوت، ئەمریکا نایەوێت گرژى دروستبکات، بەڵام بەرگریى لەخۆیان دەکەن و  وەڵامەکانیشان زۆر توند دەبێت.

هاوکات لەبارەی هێرشی حوسییەکان بۆسەر کەشتییە بازرگانییەکان لە دەریای سوور رایگەیاند، ئەوەی لەوێ روودەدات جەنگى بەوەکالەتە و کێشەیەکى جیهانییە، دەشڵێت، داوا لە ئێران دەکەین هاوکارییەکانیان بۆ حوسییەکان رابگرن.