توركیا نائومێده له ئێران و ده‌ڵێت هاوكاریمان ناكات
جیهان

بۆكس ھەواڵ ـ
وه‌زیرى به‌رگرى توركیا رایگه‌یاند، ئێران هاوكارى توركیا ناكات بۆ له‌ناوبردنى په‌كه‌كه له‌ناو خاكى هه‌رێمى كوردستان.
یاشار گولەر، وەزیری بەرگری تورکیا رایگه‌یاند "هەڵوێستی ئێران لەسەر هاوکاری نەکردنی توركیا لە بواری بەرەنگاربوونەوەی پەکەکە به بێهیوا باسكرد و پێى وایه ئێران هاوكارییان ناكات".
باسى له‌وه‌شكرد "بەداخەوە روانینی دۆسته‌كه‌مان ئێران، بۆ گروپی تیرۆریستی پەکەکە هاوشێوەی ئێمە نییە".
ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو "دۆستایەتی ئێمە لەگەڵ تاران دەمێنێت بەڵام پێمان وایە کە پەکەکە بۆ دۆستانمان کێشە دروست دەکەن و هیوادارین کەئێران رێگایەک بدۆزێتەوە".
367 جار خوێندراوه‌ته‌وه