فەرماندەیەکی ئێران: پێش هێرشی تۆڵەسەندنەوە ئیسرائیل ئۆفەرێکی پێشکەش کردین

جیهان
176 جار خوێندراوه‌ته‌وه

بۆكس هەواڵ ـ

فەرماندەی هێزە ئاسمانییەکانی سوپای پاسدارانی ئێران رایگەیاند، پێش ئەوەی هێرشی تۆڵەسەندنەوە بکەنە سەر ئیسرائیل، تەلئەڤیڤ لە رێگەی میسرەوە داوای کردبو ئەو هێرشە نەکەن، لەبەرامبەردا ئیسرائیل لە چەند رویەکی جەنگی غەززەوە پاشەکشە دەکات.

ئاژانسی (تەسنیم)ی ئێرانی لە زاری ئەمیر عەلی حاجی زادە فەرماندەی هێزە ئاسمانییەکانی سوپای پاسدارانی ئێران بڵاوتکردەوە، لە دوای ئەوەی ئیسرائیل هێرشی کردە سەر کونسوڵخانەی ئێران لە دیمەشق لە رێگەی وەزیری دەرەوەی میسرەوە پەیامێکی ئاڕاستە کردون.

ئەمیر عەلی حاجی زادە ئاماژەی بەوەشکرد، ئۆفەرەکەی ئیسرائیل ئەوە بوە کە لەچەند رویەکەوە لە جەنگی غەززە پاشەکشە دەکات، لە بەرامبەردا پێویستە ئێران پلانی تۆڵەسەندنەوە هەڵبوەشێنێتەوە.