پارتى کرێکارانى بەریتانیا سەرکەوتنى گەورەى بەدەستهێنا
جیهان

بۆكس هەواڵ ـ
پارتى کرێکارانى بەریتانیا کە بە دۆستى پەنابەران ناسراوە بەسەر پارتى پارێزگاراندا سەرکەوت و زۆرترین کورسییەکانى بردەوە.
دوێنێ ٥٨مین خولى گشتى هەڵبژاردەنەکانى بەریتانیا بەڕێوەچوو، بەپێى ئەنجامە بەراییەکان پارتى پارێزگاران شکستیهێناوە و پارتى کرێکاران سەرکەوتووە.
کەناڵی ئای تی ڤی بڵاویکردەوە، پارتی کرێکارانی ئۆپۆزسیۆن لە بەریتانیا تائێستا لە کۆى ٦٥٠ کورسی پەرلەمان، ٣٢٦ کورسی بەدەستهێناوە.
ئەنجامە سەرەتاییەکان دەریدەخەن کە پارتى کرێکاران، کە بە دۆستى پەنابەران ناسراوە کۆتایی بە دەسەڵاتى ١٤ ساڵى پارتى پارێزگاران هێناوە و بە ئاسانى دەتوانێت حکومەتى نوێى بەریتانیا پێکبهێنێت.
520 جار خوێندراوهتهوه