نەتەوە یەکگرتووەکان: هاوکارییە مرۆییەکان بۆ غەززە راگیراون

جیهان
429 جار خوێندراوه‌ته‌وه

بۆکس هەواڵ ـ

 

رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان رایگەیاند، بەهۆی ئاگادارکردنەوەی ئیسرائیل بۆ چۆڵکردنی ناوچەی دیر ئەلبلح لە ناوەڕاستی غەززە رێکخراوەکە ناچار بووە هاوکارییە مرۆییەکانی لە غەززە رابگرێت.

ئەمڕۆ سێشەممە، رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان بڵاویکردەوە بەهۆی ئەوەی زۆرینەی کارمەندەکانی لە ناوجەی دیر ئەلبلحن و لە ئێستادا ئەو ناوچەیە لەلایەن ئیسرائیلەوە چۆڵ دەکرێت هاوکاریییەکانیان رادەگرن.

ئەوەشی خستە روو، سەرجەم هاوکارییە مرۆییەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان بە ناچاری راگیراون و کارمەندەکانیان لە شوێنەکانی خۆیان نەماون.

ئەمەش لە دوای ئەوە دێت، چەند رۆژێک لەمەوبەر، سوپای ئیسرائیل ئاگاداری ئەو کەسانەی کردەوە کە لە دیر ئەلبلح نیشتەجێن ناوچەکە چۆڵ بکەن و بڕۆن بۆ رەفەح و دواتر ناوچەکەی بە چڕی بۆردوومان کرد.