باوكی سه‌لاحه‌دین ده‌میرتاش كۆچی دوایی كرد
جیهان

بۆكس ھەواڵ ـ
تاهیر دەمیرتاش، باوكی سەڵاحەدین دەمیرتاش، هاوسەرۆكی پێشووتری هەدەپە، لە ئامەد كۆچی دوایی كرد.
سه‌ڵاحه‌دین دەمیرتاش، كه له 4ی تشرینی دووه‌می 2016ه‌وه زیندانی كراوه، ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 31ی كانوونی یه‌كه‌می 2023، رایگه‌یاند: باوكی بەهۆی نەخۆشییەوە كۆچی دوایی كردووه.
تاهیر دەمیرتاش، پارساڵ دووچاری جەڵتەی دڵ بووەوە و لەوكاتەوە باری تەندروستیی جێگر نەبوو و بەردەوام لە رێی نەخۆشخانەكان بووە، سه‌رئه‌نجام ئه‌مڕۆ 31ی كانوونی یه‌كه‌می 2023، كۆچی دوایی كرد.
دوای ئەوەی پارساڵ، تاهیر دەمیرتاش جەڵتەی دڵ لێی دا و تەندروستیی تێك چوو، وەزارەتی دادی توركیا رێگەی بە سه‌ڵاحیه‌دین دەمیرتاشدا، كە بۆ ماوەیەكی دیاریكراو بچێتە لای باوكی و چاوی پێی بكەوێت، بەڵام تا ئێستا روون نییە، ئاخۆ بۆ پرسەكەی رێگە بە دەمیرتاش دەدەن ئامادە بێت، یاخود نا.
641 جار خوێندراوه‌ته‌وه