زانایه‌كى دیاری ئایینى كوژرا

جیهان
670 جار خوێندراوه‌ته‌وه

بۆكس ھەواڵ ـ 

به‌هۆی بۆردومانی سوپای ئیسرائیله‌وه‌، وتاربێژی پێشوی مزگه‌وتی ئه‌قسا گیانی له‌ده‌ستدا، ئاژانسى فه‌رمى فه‌ڵه‌ستینیش زانیاریى زیاتر له‌وباره‌یه‌وه‌ ئاشكراده‌كات.

ئاژانسی فه‌رمی فه‌ڵه‌ستین ئاشكرایكردوه‌، به‌هۆی بۆردومانی سوپای ئیسرائیله‌وه‌ بۆسه‌ر كه‌رتی غه‌ززه‌، وه‌زیری پێشوتری ئه‌وقافی فه‌ڵه‌ستین‌و وتاربێژی پێشوی مزگه‌وتی ئه‌قسا گیانی له‌ده‌ستدا.

به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانی ئاژانسه‌كه‌، یوسف جومعه‌ سه‌لامه‌ زانای گه‌وره‌و وتاربێژی پێشوی مزگه‌وتی ئه‌قساو وه‌زیری پێشوتری ئه‌وقافی فه‌ڵه‌ستین به‌هۆى بۆردومانێكی سوپای ئیسرائیله‌وه‌ له‌كه‌مپی مه‌غازی له‌ناوه‌ڕاستی غه‌ززه‌ گیانی له‌ده‌ستداوه‌.

ئه‌وه‌ش ئاشكراكراوه‌، هه‌ر به‌هۆى ئه‌و بۆردومانه‌وه‌ ژماره‌یه‌ك له‌خانه‌واده‌و بنه‌ماڵه‌ى ئه‌و زانایه‌ كوژران.