نیویۆرك تایمز: هێرشه‌كان زیادیان كردوه‌و 70 سه‌ربازی ئه‌مریكا له‌ عێراق و سوریا برینداربوون

مەلەفی تایبەت
90 جار خوێندراوه‌ته‌وه

بۆكس ھەواڵ ـ 

رۆژنامه‌ی نیویۆرك تایمز بڵاویكرده‌وه‌ كه‌ له‌و هێرشانه‌دا كه‌ گروپه‌ چه‌كداره‌كان كردویانه‌ته‌ سه‌ر بنكه‌كانی ئه‌مریكا له‌ عێراق و سوریا، تائێستا 70 سه‌ربازی ئه‌مریكی برینداربوون.

به‌پێی رۆژنامه‌كه‌، له‌ چه‌ند مانگی رابردوودا، 140 گورزی موشه‌كی له‌ هێزه‌ جێگیركراوه‌كانی ئه‌مریكا له‌ عێراق و سوریا وه‌شێندراوه‌و به‌هۆیه‌وه‌ 70 سه‌ربازی ئه‌مریكا برینداربوون، جگه‌له‌وه‌ش ده‌یان سه‌ربازی دیكه‌ به‌هۆی بۆردومانه‌كانه‌وه‌، سه‌ر و مێشكیان زیانی پێگه‌یشتوه‌.

به‌پێی رۆژنامه‌كه‌ له‌دوای 7ی ئۆكتۆبه‌ری 2023 كه‌ حه‌ماس هێرشیكرده‌سه‌ر ئیسرائیل، ناوچه‌ی خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌راست هه‌ڵكشان و داكشان به‌خۆیه‌وه‌ ده‌بینێت و به‌رده‌وامیی هێرشه‌كان بۆسه‌ر ئیسرائیل و ئه‌مریكا، مه‌ترسیی هه‌ڵگیرسانی جه‌نگێكی فراوانتری لێده‌كرێت.