بە شانازییەوە رەنگبێ من یەکێک لەو دەگمەن کەسانە بم کە حەوت ساڵ پێش ئێستا، زۆر راشکاوانەباسی باڵباڵێنی ناو پارتیم کردووە و ئەو تابۆیەم شکاند.
ئێستا باجەکەی دەدەم و حەوت ساڵە ناتوانم بگەڕێمەوە کوردستان و لە دیداری دایک و باوکممەحڕومم.
هەر لەو رۆژەیڕا کە باڵی ئینقلابچی هاتنە سەر حوکم، بە کردەوە دەستیان بەسەر ژێرخان و سەرخانیوڵاتدا گرت و هاکا، باج لەسەر هەناسەدانی خەڵکیش دابنێن و شازادەی کوڕ، پارەکەی بخاتە رەشیباخەڵییەوە.
رەنگبێ خاڵی وەرچەرخان لە تەحویلی حوکمڕانیی کوردستان بۆ دەستەڵاتێکی ئەمنی، مافیایی،کلیپتۆکراسی و سەرکوتکار، ئەو رۆژە بێت کە پارتیی باوک کوڕ بۆ دوو ساڵ دەرگای پەرلەمانیان داخست ونێچیرڤان بارزانییان ناچار کرد چوار وەزیرەکەی گۆڕان بنێرێتەوە.
پارتی وایکرد، بەڵام یەکێتیش نوققەی لێوە نەهات!
کە ئەوەی بۆ چووە سەر، ئەوجا نەیهێشت سەرۆکی پەرلەمان وەکو گەشتیارێکی عارەبیش بێتە هەولێر.
هەر ئەو پارتییە ئێستا فرمێسکی تیمساح بۆ پەرلەمان دەڕێژێ!
لە راستیدا، ئۆباڵی ئەو غەدر، زوڵم و ستمەی کە مەغروور بارزانی بە پاڵپشتیی باوکی لە خەڵکیکوردستانی دەکات، لە ئەستۆی هەمووانە لە سەرۆکی هەرێمەوە بگرە تا یەکێتی و ئەو موهەڕیجانەیشکە رۆژانێک موعارەزە بوون.
ئەوە راستییەکی شاراوە نییە کە مەغروور بارزانی وەرەقەی سەرۆکی هەرێم (کە بەپێی قانون سەرۆکیدەستەڵاتی جێبەجێکردنە) ناخوێنێتەوە. تەنانەت تا بۆی بکرێ پێچەوانەی ئەوە دەجولێتەوە کە سەرۆکیهەرێم کاری بۆ دەکات.
ئەم نەفرەتە پەنگخواردووەی ناخی مەغروور بارزانی وایکردووە بە دەیان هەزار پارتیی دڵسۆز، بکەونە ناولیستی رەشەوە و لەناو حزبەکەی خۆیان وەکو بێگانە سەیر بکرێن.
کاک نێچیرڤان لە چەند ساڵی رابردوودا، ئەگەرچی لەسەر زۆر بابەت و پێشێلییەکان هاتۆتە دەنگ ورێگەی نەداوە پەیکەری حزبەکە بە هۆی ئەوە زیانی بەر بکەوێ، بەڵام دەبوایە لێگەڕابایە دەنگدەرانیپارتی لەو دوو هەڵبژاردنەی رابردوو پارتیی باوک و کوڕیان سزا دابایە.
ئەوەی نەکرد و لە بری ئەوە چووە سەر ستەیج و داوای ملیۆنێک دەنگی کرد!
لە مەراسیمی پێدانی نیشانی باڵای ئیتالیا، جگە لە یەک کەس، هەموو پارتیی باوک و کوڕ غائب بوون. ئامادە نەبوون پێرۆزباییەکیش بنوسن!
کاک نێچیرڤان بە تەدەخولەکانی بۆ راستکردنەوە باری کەوتووی حکومەتەکەی مەغروور بارزانی، غەدر لەخۆی دەکات؛ تەمەنی دەستەڵاتێک درێژ دەکاتەوە کە لە گیانەڵادایە.
رێبوار كریم وەلی